بەهای گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان 297 ملیار دینارە

Draw Media

2019-04-15 13:37:31



درەو میدیا: 
بەهای گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان بەپێی راپۆرتی دەستەی دەسپاكی ھەرێمی كوردستان نزیكەی 300 ملیار دینارەو توانراوە نزیكەی 40 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەت بگەڕێنێتەوە.
بەپێی ئامارەكەی بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان :
-    بەهای گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان ( 297 ملیار و 586 ملیۆن ) دینار كە دابەشبووە بەسەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان. 
-     پارێزگای ھەولێر بەھای گەندەڵی بە ( 274 ملیار و 842 ملیۆن و 885 ھەزار و 200 )دینار خەملێندراوە، بڕی پارەی گەڕێندراوە لە كەیسەكانی گەندەڵی بریتیە لە 3 ملیار دینار مانگانە و 36 ملیار دیناری ساڵانە .

-    پارێزگای سلێمانی:  بەھای گەندەڵی بە( 22 ملیار و 735 ملیۆن و 401 ھەزار و 94 )دینار خەملێندراوە. بڕی پارەی دەستبەسەردا گیراو لەو پارێزگایە بریتییە لە 17 ملیۆن و 45 ھەزار دینار، بەھای پارەی گەڕێندراوە لە سلێمانی 2 ملیار و 381 ملیۆن و 82 ھەزار و 500 دینار .

-     پارێزگای دھۆك، بەھای گەندەڵی لە( 8 ملیۆن و 551 ھەزار) دینار. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand