فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك پێكدەهێنرێتەوە

Draw Media

2019-02-10 17:18:27



( درەو میدیا):
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی كەركوك پێكدەهێنرێتەوە و هێزی پێشمەرگەش بەشدار دەبێت تێیدا.
سەرچاوەیەكی سەربازیی ئاگادار، ئەمڕۆ یەكشەممە بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی كەركوك پێكدەهێنرێتەوە و لیوا روكن سەعد حەربیە فەرماندەیی دەكات و بارەگاكەشی لە بنكەی " كەی وەن" دەبێت لەباكوری خۆرهەڵاتی كەركوك.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، هەریەك لە هێزەكانی پێشمەرگە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق، فیرقەی تایبەت و راوێژكارانی سوپای ئەمریكا بەشداردەبن لەو فەرماندەییەدا.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكان، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق لە كەركوك پاشەكشێیانكرد و دۆسیەی ئەمنی پارێزگاكە رادەستی فەریق روكن كەریم تەمیمی، فەرماندەی فیرقەی تایبەت كرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand