یەكێتی ئاڵاكەی لەسەر زۆربەی بارەگاكانی لەكەركوك داگرت

Draw Media

2019-01-11 16:12:09



( درەو میدیا): 
مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی بڕیاریدا ئاڵای كوردستان لەسەر زۆربەی بارەگاكانی دابگرێت و تەنها لە سەر هەردوو بارەگای (مەكتەبی سیاسی‌و مەڵبەندی كەركوك) بەرزبكاتەوە.

لە رونكردنەوەیەكدا مەڵبەندی (2)ی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاماژەی بەوە كردووە" ئێمە لە ناو كەركوك لە زۆرترین گەڕەك‌ و ناوچە و قەزاو ناحیەكان بارەگامان هەیە، بۆ ئەوەی هیچ كاردانەوە و نیگەرانییەك دروست نەبێت لەو شوێنانەدا كە پێكهاتەی جیاوازی تێدا نیشتەجێیە. هاوكات ئەم بابەتە بە لاڕێدا نەبرێت، ئەگەر هەر لایەنێك، یان كەسانێك لە خۆشەویستیان بۆ ئاڵاكە لە شوێنی تر بەرزیان كردبێتەوە، ئەوا لە دەرەوەی بڕیارەكەی مەڵبەندی كەركوكە"
رونكردنەوەكە ئەوەشی تیایدا هاتووە كە" بڕیاری بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە سەر بارەگاكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك، پاڵپشت بە دەستوورو یاسا كارپێكراوەكانی دەوڵەتی عێراق، مافێكی ڕەوا و دیموكراتییانەیە. لەم راونگەیەوە یەكێتی بڕیاریدا ئاڵای كوردستان لە پاڵ ئاڵای عێراق‌ و لۆگۆی (ی.ن.ك) لە سەر هەردوو بارەگای (مەكتەبی سیاسی‌و مەڵبەندی كەركوك) بەرزبكاتەوە"

روونكرنەوەیەك لە راگەیاندنی مەڵبەندی (2)ی رێكخستنی كەركوكەوە
بۆ رای گشتی..

جەماوەری خۆڕاگری شاری كەركوك!

بڕیاری بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە سەر بارەگاكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك، پاڵپشت بە دەستوورو یاسا كارپێكراوەكانی دەوڵەتی عێراق، مافێكی ڕەوا و دیموكراتییانەیە. لەم راونگەیەوە یەكێتی بڕیاریدا ئاڵای كوردستان لە پاڵ ئاڵای عێراق‌ و لۆگۆی (ی.ن.ك) لە سەر هەردوو بارەگای (مەكتەبی سیاسی‌و مەڵبەندی كەركوك) بەرزبكاتەوە.

ئێمە وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی‌و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوك‌ و ئارامی رەوشەكە، بە ئەركی لە پێشینەی خۆمانی دەزانین، هەر لەم پێناوەدا بریارەكە تەنها بۆ مەڵبەند و مەكتەبی سیاسی دەركرا لەم قۆناغەدا. ئێمە لە ناو كەركوك لە زۆرترین گەڕەك‌ و ناوچە و قەزاو ناحیەكان بارەگامان هەیە، بۆ ئەوەی هیچ كاردانەوە و نیگەرانییەك دروست نەبێت لەو شوێنانەدا كە پێكهاتەی جیاوازی تێدا نیشتەجێیە. هاوكات ئەم بابەتە بە لاڕێدا نەبرێت.
بۆیە بە هەموولایەكی رادەگەێنین، ئەگەر هەر لایەنێك، یان كەسانێك لە خۆشەویستیان بۆ ئاڵاكە لە شوێنی تر بەرزیان كردبێتەوە، ئەوا لە دەرەوەی بڕیارەكەی مەڵبەندی كەركوكە.

هەروەك بەپێویستشی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە، كە لە ئێستادا ئەم كەیسە لە دادگای باڵای فیدڕالی عێراقە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەم پرسە جگە لە بڕیاری دادگا هیچ رێو شوێنێۆی دیكە قبوڵ ناكەین. سوپاس‌ و دەست خۆشی لە خەڵكی شاری كەركوك دەكەین، بۆ پشتیوانیكردنیان لە یەكێتی‌ و ئاڵای كوردستان.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەڵبەندی (2)ی رێكخستنی كەركوك
11ی كانونی دووەمی 2019
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand