262 كەس بەهۆی روداوی هاتوچۆوە لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە 

Draw Media

2018-12-27 13:23:10



 ( درەو میدیا):
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەماوەی ساڵی 2018 داو بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە ( 262 ) كەس گیانیان لەدەستداوەو ( 1401) كەسیش برینداربوون. 
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاماری ساڵی 2018ی رووداوەكانی هاتووچۆی راگەیان:
-    262 كەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە
-    1401 كەس برینداربوون بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە
-    1348 رووداوی پێكدادان، وەرگەڕان و شێلان هەبووە
-    233 رووداویان بەهۆی ماتۆڕ سكیلەوە بووە 
-    287906 سەرپێچی هەمەجۆر تۆماركراون
-    150430 سەرپێچی لەڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە بوون
-    2160 ئۆتۆمبێل بەهۆی سەرپێچیەوە دەستیان بەسەرداگیراوە
-    909 ماتۆڕسكیل بەهۆی سەرپێچیەوە دەستیان بەسەردا گیراوە 

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand