عەبدولڕەزاق شەریف: بڵاوبونەوەی ناوی كاندیدەكانی گۆڕان راست نیە  

Draw Media

2018-12-06 19:08:29



 (درەو میدیا): 
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێ" ئەو ناوانەی كە لەبارەی كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە باڵاكان بڵاودەكرێنەوە، راست نین".
لە لێدوانێكدا بۆ (درەەو میدیا)، عەبدولڕەزاق شەریف ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند، ئەو ناوانەی بڵاوكراونەتەوە لەبارەی كاندیدەكانی گۆڕان بۆ پۆستە باڵاكان، هیچی راست نین، چونكە هێشتا بڕیاریان نەداوە بەشداری كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكەن یان نا.
وتی: بڕیاری بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەت لە جڤاتی نیشتمانییەوە یەكلادەكرێتەوە.
لەبارەی كاندیدەكانی پارتی بۆ هەردوو پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و سەرۆكی حكومەتی داهاتوو، عەبدولڕەزاق شەریف ئاماژەی بەوەكرد" گواستنەوەی تەوریسی سیاسی و حوكمی بنەماڵەیی لە حزبەوە بۆ ناو حكومڕانی لە هەرێمی كوردستاندا قبوڵ ناكرێت، ئەم مەبدەئە لای گۆڕان‌و گۆڕانخوازەكان جێگای گفتوگۆ و سازشكردن نیە".

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand