داهاتی تشرینی دووەمی نەوتی هەرێم 760 ملیۆن دۆلارە

Draw Media

2018-12-05 11:04:56



(درەو میدیا):
هەرێمی كوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی ( 11) بڕی 13 ملیۆن و 110 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە و داهاتەكەشی  760 ملیۆن و 380 هەزار دۆلار بووە كە دەكاتە نزیكەی ( 930 ملیار دینار).
بەپێی راپۆرتێكی گۆشەی ئابوری ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و لە ئامادەكردنی ئەنوەر كەریم، ئاماژە بە فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێم كراوە.
بەپێی راپۆرتەكە لە مانگی تشرینی دووەمی 2018 هەرێمی كوردستان لە ڕێگای بۆرییەوە 13  ملیۆن و110 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە بۆ بەندەری جەیهانی توركی، واتا لەە یەك رۆژدا ( 13110000÷30= 437000 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
-تێكرای نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی تشرینی دووەم (68) دۆلار بووە،  هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بە (10) دۆلار كەمتر دەفرۆشیت لە نرخی نەوتی برێنت واتە (58) دۆلار، كەواتە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان ( 13110000×58 = 760.380.000 حەوت سەدو سەشت ملیۆن و سێ سەدو هەشتا هەزار دۆلار.

http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=2431
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand