داهاتی مانگی ئۆكتۆبەری نەوتی هەرێم 854 ملیۆن دۆلار بووە 

Draw Media

2018-11-05 10:13:04



( درەو میدیا):
بەپێی راگەیەنراوێكی (گۆشەی ئابوری ژوری توێژینەوەی بزوتنەوەی گۆڕان) كە ئەنوەر كەریم ئامادەی كردووە  لە مانگی ئۆكتۆبەردا هەرێمی كوردستان هەرێمی كوردستان  لە ڕێگای بۆریەوە (12.950.000) دوانزە ملیۆن و نۆسەدو پەنجا هەزار بەرمیلی ناردوە بە بۆری بۆ بەندەری  جەیهانی توركی كە رۆژانە دەكاتە (417.741  ) 417 هەزار و 741 بەرمیل.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە نرخی بەرمیلێكی نەوت لە مانگی ئۆكتۆبەردا 76 دۆلار بووەو هەرێمی كوردستان بە 10 دۆلار كەمتر لە جیهان فرۆشتویەتی بۆ یە نرخی بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 66 دۆلار فرۆشراوە، بەو پێیەش داهاتی مانگی ئۆكتۆبەر هەرێمی كوردستان( 854.700.00 )هەشت سەدو پەنجاو چوار ملیۆن و حەوت سەد هەزار دۆلار بووە.
دەقی راگەیەنراوەكە
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand