بارزانی كارتێكی تر بەڕوی یەكێتیدا بەرزدەكاتەوە

Draw Media

2018-11-07 18:45:59



( درەو میدیا) :
مەسعود بارزانی رازی نابێت وەزیری دادی عێراق بدرێتە كاندیدەكەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، سەرچاوەیەكی باڵا لە بەغداوە بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند" كە دوێنێ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تەلەفۆن بۆ عادل عەبدولمەهدی و سەركردەكانی شیعە دەكات و پێیان رادەگەیەنێت كە نابێت پۆستی وەزیری داد بدرێتە كاندیدەكەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان" بارزانی داواشیكردووە" ئەگەر ئەو پۆستە نەدرێتە پارتی ئەوا بدرێتە كاندیدی لایەنە ئیسلامیەكان یان بزووتنەوەی گۆڕان" هەربۆیە بەهۆی كێشەی ئەو وەزارەتی داد لە نێوان یەكێتی و پارتی و هەندێك پۆستی دیكە لە نێوان لایەنە شیعەكان، متمانەدان بە 8 وەزیری كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی دواخراوە.بەڵام  لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسانی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكەن كە پۆستی وەزارەتی دادیان مسۆگەركردووە 
ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەی مەسعود بارزانی بەبەرپرسانی بەغداوە بۆ جاری دووەمە كە دژی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستە وزاریەكانی عێراق ئەنجامی دەدات، پێشتریش بەها ئەعرەجی رایگەیاندبوو كە مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن عادل عەبدولمەهدی ئاگادار كردبووەوە لەوەی ئەگەر وەزارەت بدرێتە یەكێتی ئەوا بەشداری ناكەن و دەكشێنەوە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand