یەكێتی ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ دەكات

Draw Media

2018-10-21 08:45:14



( درەو میدیا):
وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت سەرباری تێبینییەكانیان، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان قبوڵدەكەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی وتی:" سەرباری تێبینییەكان، یەكێتی لەبەر بەرپرسیارێتی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕازییە".
وتیشی:"  یەكێتی دەرگای كراوەیە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم".
لەسەر پرسی پەیوەندییەكانی نێوان حزبەكەی و پارتی دیموكراتی كوردستانن وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند لەگەڵ پارتی دەیان تەنگژەیان پێكەوە بەڕێكردووە و ئیدارەدانی كوردستان بەپلەی یەكەم لەسەر شانی یەكێتی و پارتییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand