سبەی وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات

Draw Media

2018-10-10 14:35:08



( درەو میدیا):
سبەی پێنجشەممە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و سەردانەكەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند چاوشئوغڵو، سبەی پێنجشەممە بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و بەرپرسانی تری عێراق و نوێنەری توركمانەكان كۆدەبێتەوە.
ئاشكراشیكرد چاوشۆغڵو دوای بەغدا  بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان سەردانی هەولێر دەكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand