قادری حاجی عەلی داوا لە هاوڵاتیانی كوردستان دەكات دەنگ بدەن بە گۆڕان

Draw Media

2018-09-25 15:27:19



(درەو میدیا):
قادری حاجی عەلی داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات بەشداری دەنگدان بكەن و دەنگ بدەن بە گۆڕان.
لە چاوپێكەوتنێی كورتدا لەگەڵ ( درەو میدیا)، قادری حاجی عەلی راشیدەگەیەنێت سەرەڕای هەموو گلەیی و گازەندە لە سەركردایەتی گۆڕان و كەموكورتییەكانیان لە ئیدارەدانی بزوتنەوەكە سەرەڕای دەركەوتنی هەندێك هێمای خراپ بۆ لادان لە پرەنسیپەكانی و هەوڵی بەلاڕێدابردنی بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی خەڵكی كوردستان جیاوازی لە نێوان دوو حزبی دەسەڵاتدار و گۆڕاندا نەكات بەتایبەتیش كە تا ئەم ساتەوەختە هیچ ئەلتەرناتیڤێكی باشتر لە ئۆپۆزسیۆندا بۆ گۆڕان درووست نەبووە.
داواش لە گۆڕانخوازان  دەكات بچن دەنگ بدەن بۆ سەرخستنی گۆڕان و لە پاش 30ی ئەیلولیش، دەنگ هەڵبڕن بۆ چاكسازی ناوخۆی گۆڕان .
دەقی چاوپێكەوتنەكە:

 

درەو میدیا: هۆكاری دەرنەكەوتنتان لەم هەڵبژاردنەدا چیە؟
قادری حاجی عەلی: دەرنەكەوتنی ئەمجارە پەیوەندی بەوەوە هەیە كە بۆ ئەم هەڵبژاردنە لیژنەیەكی نوێ لە هاوڕێیانمان سەرپەرشتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن ئێمەش لای خۆمانەوە پشتیوانیانین.


درەو میدیا:  ئەتانەوێت چی پەیامێك بگەیەنن بۆم هەڵبژاردنە  ؟
قادری حاجی عەلی: هانی گۆڕانخوازان و تەواوی خەڵكی كوردستان  دەدەین  بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە گۆڕان، سەرەڕای هەموو گلەیی و گازەندە لەسەركردایەتی گۆڕان و كەموكورتیەكانیان لە ئیدارەدانی بزوتنەوەكە سەرەرای دەركەوتنی هەندێك هێمای خراپ بۆ لادان لەپرەنسیپەكانی و هەوڵی بەلاڕێدابردنی بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی خەڵكی كوردستان جیاوازی لە نێوان دوو حزبی دەسەڵاتدار و گۆڕاندا نەكات بەتایبەتیش كە تا ئەم ساتەوەختە هیچ ئەلتەرناتیڤێكی باشتر لە ئۆپۆزسیۆندا بۆ گۆڕان درووست نەبووە.


درەو میدیا: قسەیەكی تایبەتتان هەیە بۆ ئێستاو داهاتووی  گۆڕان ؟
قادری حاجی عەلی: داوام لە گۆڕانخوازان ئەوەیە  بچن دەنگ بدەن بۆ سەرخستنی گۆڕان و لە پاش 30ی ئەیلولیش، دەنگ هەڵبڕن بۆ چاكسازی ناوخۆی گۆڕان  و هێنانەوەی بۆسەر سكەی خۆی و پرەنسیپەكانی، كە بۆ دژایەتی گەندەڵی و بە بنەماڵەكردنی سیستم و سیاسەت و ناعەدالەتی درووست بووە، هەروەك رەحمەتی كاك نەوشیروان لە پێناویدا بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراند.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand