پارتی بە رەسمی فازل میرانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیددەكات

Draw Media

2018-09-14 19:33:15



( درەو میدیا ): 

پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەیە و بە رەسمیش یەكێتی لەوە ئاگاداركردوەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە " درەو میدیا" ی راگەیاند: ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەسمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی ئاگاداركردوەتەوە كە كاندیدی ئەوان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتیە .
پارتی ئەوەشی بە یەكێتی راگەیاندووە كە سبەی تا ئێوارە وەڵامیان بدەنەوە لەسەر هەر تێبینی و سەرنجێك كە هەیانە لەسەر ئەو پۆستە و ئەو كاندیدەی كە پارتی دیاریكردووە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand