گفتوگۆی درەو تایبەت بە ژینگەو كارنامەی حزبەكان
2025-11-06 15:32:56
درەو:
ئەمڕۆ لە دامەزراوەی میدیایی درەو گفتوگۆكرا لەسەر (ژینگە، لە کارنامەی حزب و قەواره سیاسییەکاندا) بە ئامادەیی محەمەد ئەبوبەكر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە.
لە گفتوگۆكەدا كە ژمارەیەك كاندید و شارەزایانی بواری ژینگە ئامادەی بوون، پرسی ژینگە لە كارنامەی لیست و قەوارە سیاسیەكاندا گفتوگۆی لەسەركرا.
بەتایبەت لە ئێستادا كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنداین، لیست و قەوارە سیاسیەكان تا چەند پرسی ژینگەیان كردووەتە ئەولەویەتی كارو بەرنامەكەیان.
لە گفتوگۆكەدا پرسی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتایبەت لیژنەی ژینگە و تەندروستی، چۆن و بە چی میكانیزمێك كار دەكەن و كاندید دوای دەرچوونی چۆن دەتوانێت كارنامەكەی لەبواری ژینگەدا جێبەجێ بكات.
