Draw Media

وەزارەتی نەوتی عێراق: پێویستە هەرێم نەوت رادەست بكات

وەزارەتی نەوتی عێراق: پێویستە هەرێم نەوت رادەست بكات

2025-06-05 06:39:51


وەزارەتی نەوتی عێراق:
🔻 پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە دەستور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی
🔻دەستبەجێ نەوتەكەی رادەستبكات بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی هەموارکراو
"چیتر خۆی نەدزێتەوە لە پابەندییەكانی"
🔻بە قاچاغبردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق بەردەوامە
🔻پابەندنەبونی هەرێم مەترسی لەسەر ناوبانگی عێراق دروستكردووە
"دووجار زیانی پێگەیاندوین؛ جارێك سودمەندبون لە داهاتەكان و جارێكیش كەمكردنەوەی پشكی نەوتی عێراق"
🔻هەرێم بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت و تەواوی رێكارە یاساییەكان دەگرینەبەر
درەو:
وەزارەتی نەوتی عێراق، لە بە یاننامەیەكدا، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بە دەستور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان دەكاتەوە، لەوانە، یاسای بودجەی گشتی، کە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی کێڵگەکانی، بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بۆ هەناردەکردن و داهاتەکانی بۆ خەزێنەی گشتی. 
راشیدەگەیەنێت: وەزارەت پێشتر نوسراوی فەرمی و شاندی بەشێوەیەكی چڕ رەوانەی حکومەتی هەرێم کردووە، بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستە، بەڵام ئەنجامی نەبووە.
وەزارەتی نەوت، جەخت لەسەر پێویستی دەستبەجێ دەستپێکردنی رادەستکردنی نەوت دەکاتەوە بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی هەموارکراو، کە بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەرچووە، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی خۆنەدزینەوەی حکومەتی هەرێم دەكاتەوە لە پابەندییەكانی.
لەبەشێكی تری بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە: بەردەوامبوون لە رادەستکردنی نەوت دەبێتە هۆی زیانی دارایی بەرچاو و ناوبانگی نێودەوڵەتی عێراق و پابەندبونە نەوتییەکانی دەخاتە مەترسییەوە. 
بە جۆرێك پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم بە دەستور و یاسا بووەتە هۆی ئەوەی دوو هێندە زیان بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق و خەزێنەی گشتی بگات: یەکەمیان وەرنەگرتن و هەناردەکردنی نەتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم و سودمەندبوون لە داهاتەکانی، زیانی دووەمیش، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ناچار بوو بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی تر لە دەرەوەی هەرێم کەم بکاتەوە بە پابەندبون بە پشکی ئۆپیک كی بۆ عێراقی دیاریكردووە، بەوپێیەی ئەو کێڵگانەی کە دەکەونە ناو هەرێمەوە وەک بەشێک لە پشکی عێراق هەژمار دەکرێت، بەبێ گوێدانە ئەو پێشێلکاریانەی کە ئاماژەیان پێکراوە.
هاوكات ئاماژە بەوەشدەكات: وەزارەتی نەوت بەدواداچوون بۆ ئەو زانیاریانە دەکات کە ئاماژەن بۆ بەردەوامی بەقاچاغبردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق، وەزارەت تەواوی بەرپرسیارێتی یاسایی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و، بە مافی خۆی دەزانێت بەردەوام بێت لە گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنە یاساییەکان لەوبارەیەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand