تا ئێستا 4.5% ی هاوڵاتیان سەردانی بنكەكانی دەنگدانیان كردووە

Draw Media

2018-08-02 16:57:27




لە سێ ملیۆن و 88 هەزار كەس تەنها 75 هەزار كەس سەردانی بنكەكانیانكردووە 
درەو میدیا: 
بەپێی خشتەیەكی سایتی  رەسمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی , ئاماری بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردووە, پاش كردنەوەی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران لەهەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان(هەولێر-سلێمانی-دهۆك-هەڵەبجە)و سەردانیكردنی هاوڵاتیان بۆ بنكەكان بۆ دڵنیابونەوە لە بونی ناوەكانیان, تا بەرواری 1-8-2018 ,   (75881)هاوڵاتی سەردانی بنكەكانیان لەسەرجەم پارێزگاكاندا كردوە.
،بەم شێوەیە هاوڵاتیان سەردانی بنكەكانیان كردوە:
هەولێر:  24118 كەس لەكۆی یەك میلۆن و103 هەزارو 732 كەس مافی دەنگدانیان هەیە بەرێژەی 2.1%
سلێمانی :    23915 كەس لەكۆی  یەك ملیۆن و 193 هەزارو 768 كەس مافی دەنگدانیان هەیە بەرێژەی 2%
دهۆك:   24661 كە س لەكۆی 722 هەزارو 920 كەس مافی دەنگدانیان هەیە بەرێژەی 3.4%
هەڵەبجە:3187 كەس لەكۆی 68 هەزارو 234 كەس مافی دەنگدانیان هەیە بەرێژەی   4.7%
كۆی گشتی ( ۷٥۸۸۱)كەسەردانی بنكەكانیانكردوە.
لەگەڵ (  ٦۳۹۷٤ )سەردانی سایتی كۆمسێۆنیان كردوە،بۆ ناوەكانیان
كۆی گشتی سەردانكەران ( بنكەكان و سایتی كۆمسیۆن ) :( 139855   )  سەدو سی و نۆ هەزارو هەشت سەدو پەنجاو پێنج  لەكۆی ( 3,088,642 ) سێ ملیۆن و 88 هەزارو 642 كەس مافی دەنگدانیان هەیە  بۆ هەڵبژاردنی 30/9/2018 ی پەرلەمانی كوردستان كە دەكاتە ( 4.5%) .

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand