هاوپەیمانی "سەردەم" پێكهێندرا

Draw Media

2024-03-14 09:30:20




درەو:
هاوپەیمانی "سەردەم" بەسەرۆكایەتی عەبدوڵا حاجی مەحمود پێكهێندرا، "هاوپەیمانی كوردستانی" بەسەرۆكایەتی محەمەد حاجی مەحمود پێكدەهێندرێت.
لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هاوپەیمانی "سەردەم" پێكهێندرا لە نێوان ( پارتی پارێزگارانی كوردستان بە سەرۆكایەتی نەجات عومەر سورچی، پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان بەسەرۆكایەتی باپیر كامەلا، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی غەفور مەخموری) پێكهێندراو بڕیارە عەبدوڵا حاجی مەحمود سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكە بێت.
لە ئێستاشدا لە شاری هەولێر (حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان) هاوپەیمانی كوردستانی پێكدەهێنن و بڕیارە محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتیەكە بكات، ئەو سێ حزبە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیان بۆ سۆسیال دیموكرات داناوەو پارێزگای هەولێر بۆ حزبی شیوعی و پارێزگای دهۆك بۆ زەحمەتكێشان دانراوە.
ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.  

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand