هەرێم لە 2023دا (32ملیۆن) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

Draw Media

2023-08-28 07:54:19




 
درەو:
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق ، هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی یەكەمی 2023 بە بەهای (2 ملیارو 469 ملیۆن) دۆلار واتا زیاتر لە (3 ترلیۆن و 700 ملیار) دینار نەوتی فرۆشتووە، جیاوازی راپۆرتەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای دیلۆیت (291) ملیۆن دۆلارە.  
بە پێی نوسراوێكی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوەو وێنەیەكی دەست (درەو) كەوتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی یەكەمی 2023دا واتا ( 1/1/2023 تا 25/3/2023) بەم شێوەیە نەوتی فرۆشتووە:
مانكی یەكی 2023: (11 ملیۆن و 653 هەزارو 810) بەرمی نەوتی فرۆشتووە بە تێكڕا بەرمیلی (75.552) دۆلار كۆی داهاتەكەی لە مانگی یەكدا ( 880 ملیۆن و 466 هەزارو 651) دۆلار بووە.
مانكی دووی 2023: (12 ملیۆن و 419 هەزارو 713) بەرمی نەوتی فرۆشتووە بە تێكڕا بەرمیلی (76.836) دۆلار كۆی داهاتەكەی لە مانگی سێدا ( 954 ملیۆن و 274 هەزارو 988) دۆلار بووە.
مانكی سێی 2023: (8 ملیۆن و 654 هەزارو 801) بەرمی نەوتی فرۆشتووە بە تێكڕا بەرمیلی (73.299) دۆلار كۆی داهاتەكەی لە مانگی سێدا ( 634 ملیۆن و 385 هەزارو 420) دۆلار بووە.
كۆی گشتی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێم لە 1/1/2023 بۆ 25/3/2023 دەكاتە:
فرۆشی نەوت: (32 ملیۆن و 728 هەزارو 324) بەرمیل
تێكڕای نرخی بەرمیلێك: (75.4) دۆلار
كۆی داهات: (2 ملیارو 469 ملیۆن و 127 هەزار) دۆلار، واتا بۆ ئەو سێ مانگە دەكاتە (3 ترلیۆن و 703 ملیار) دینار.
ئاراستەكردنی ئەو نوسراوە لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ  وەزارەتی دارایی عێراق لە پیناو ئەوەیە كە وەزارەتی دارایی عێراق ئاگاداری ووردەكاری داهاتەكانی هەرێم بێت و لەگاتی گفتوگۆ و پاكتاوی داهاتەكانی نێوانیان ئەو داهاتەی نەوت لەبەرچاوبگیرێت.
ئەو ئامارو داتایانەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوكردوونەتەوە جیاوازە لە راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت سەبارەت بە بە داهاتی نەوت لە چارەكی یەكەمی 2023.
راپۆرتەكەی دیلۆت دەڵێت تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت بە (67.6) دۆلار فرۆشراوە.
بەڵام راپۆرتەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت هەرێم تێكڕای بەرمیلی نەوتی بە (75.4) دۆلار فرۆشتووە، واتا جیاوازییەكە (8) دۆلارە.
بە پێی راپۆرتەكەی دیلۆت داهاتی چارەكی یەكەمی 2023ی نەوتی هەرێم (2 ملیارو 177 ملیۆن و 585 هەزار) دۆلار بووە.  
بە پێی راپۆرتەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی چارەكی یەكەمی 2023ی نەوتی هەرێم (2 ملیارو 469 ملیۆن و 127 هەزار) دۆلار بووە، واتا جیاوازیەكە (291 ملیۆن) دۆلارە.  

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand