ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ نیوەی یەکەمی 2023

Draw Media

2023-07-27 18:29:22




درەو:

🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی حوزەیرانی (2023) بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکە لە مانگی (6)دا؛
🔹 (25 هەزار و 687) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 688) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 999) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
🔹 (5 هەزار و 880) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (4 هەزارو 431) حاڵەتیان لە دادگاکان و (هەزار 449) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
🔹 بە هەڵدانەوەی ئامارەکانی مانگەکانی پێشووی ئەمساڵ، حاڵەتەکان لە نیوەی یەکەمی (2023)دا دەگاتە (152 هەزار و 161) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (36 هەزار و 251) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران، واتا رێژەی جیابوونەوە 24%

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ نیوەی یەکەمی 2023
رۆژی (26/7/2023) ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی حوزەیرانی (2023) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە، کە (25 هەزار و 687) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 688) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 999) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (5 هەزار و 880) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (4 هەزارو 431) حاڵەتیان لە دادگاکان و (هەزار 449) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە هەڵدانەوەی ئامارەکانی مانگەکانی پێشووی ئەمساڵ حاڵەتەکان لە نیوەی یەکەمی (2023)دا دەگاتە (152 هەزار و 161) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (36 هەزار و 251) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران. بە جۆرێک؛
لە کانونی یەکەمی 2023 دا، (25 هەزار و 406) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 300) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار 106) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هەر لە هەمان ماوەدا (6 هەزار و 335) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (4 هەزارو 907) حاڵەتیان لە دادگاکان و (هەزار 428) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

لە کانونی شوباتی 2023 دا، (27 هەزار و 510) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 16) گرێبەستیان لە دادگاکان و (5 هەزار 494) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لەگەڵ ئەوەشدا (6 هەزار و 147) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (4 هەزارو 641) حاڵەتیان لە دادگاکان و (هەزار 506) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لە مانگی ئازاری 2023 دا، (27 هەزار و 613) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (24 هەزارو 376) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار 237) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (6 هەزار و 518) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (4 هەزارو 833) حاڵەتیان لە دادگاکان و (هەزار 685) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لە مانگی نیسانی 2023 دا، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، بەجۆرێک؛ (17 هەزار و 105) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 786) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 319) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە هەمان شێوەی ئامارەکانی هاوسەرگیری کەمترین ڕێژەی جیابوونەو لەم مانگەدا تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە؛ (4 هەزار و 643) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (3 هەزارو 317) حاڵەتیان لە دادگاکان و (هەزار 326) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە پێچەوانەی مانگی نیسان لە مانگی ئایاری 2023 دا، بەرزترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، بەجۆرێک؛ (28 هەزار و 840) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 610) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار 230) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە هەمان شێوەی ئامارەکانی هاوسەرگیری بەرزترین ڕێژەی جیابوونەو لەم مانگەدا تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 728) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (4 هەزارو 932) حاڵەتیان لە دادگاکان و (هەزار 796) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بەم پێیە وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا لەگەڵ مانگی حوزەیراندا، حاڵەتەکان (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) لە نیوەی یەکەمی (2023)دا دەگاتە (152 هەزار و 161) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (36 هەزار و 251) حاڵەتی جیابوونەوە. (بڕوانە خشتە و چارتی هاوپێچ)


بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand