كۆبونەوەی ئەمڕۆی سەركردایەتی یەكێتی: مەڵبەندەكان بچوك دەكرێنەوە

Draw Media

2022-09-18 15:09:57



(درەو): 
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پرۆژەیەكی بۆ بچوككردنەوەی مەڵبەندەكانی یەكێتی پەسەندكرد. 
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەسەرپەرەشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی، ئەمڕۆ دوور لە چاوی كامێراكان كۆبووەوە. 
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی ئەم كۆبونەوەیە تاوتوێكردن‌و جێبەجێكردنی پرۆژەیەك بووە بۆ بچوككردنەوە‌و كەمكردنەوەی كادیری مەڵبەندەكانی یەكێتی. 
(درەو) زانیویەتی لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا لە كۆی ئەندامانی بەشداربووی سەركردایەتی زیاتر لە (25) ئەندام دەنگیان بە پرۆژەكە نەداوە، بەڵام بەزۆرینە پەسەندكراوە. 
پێشترو بەر لەم كۆبونەوەیە مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی فۆرمێكی بەسەر مەڵبەندەكانی یەكێتیدا دابەشكردووە بۆ دیاریكردنی ژمارەی جێگرو بەرپرس بەشەكان لەناو مەڵبەندەكاندا.
تەنیا مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی كە بەرپرسەكەی (جەزا سەید مەجید)ە، (37) جێگری هەیە، بەپێی زانیارییەكان لەچوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا جێگری بەرپرسی مەڵبەندەكان بۆ (3) جێگر كەمدەكرێتەوە. 
ئەم گۆڕانكارییە نوێیە پێشبینی دەكرێت هەندێك ناڕەزایەتی‌و مشتومڕ لەناو مەڵبەندەكانی یەكێتیدا دروست بكات، بەتایبەتی كە هەندێك بەرپرس‌و كادیری مەڵبەندەكان گومانیان هەیە لەوەی لە دیاریكردنی بەرپرسیارێتییە نوێیەكاندا یاری بە فۆرمەكەی مەكتەبی رێكخستن كرابێت‌و "تەسفیە"كردن روبدات‌و فۆرمەكە وابكات زۆرێك لە كادیری مەڵبەندەكان بێكار بكەون.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand