نەوتی هەرێم (97%)ی لە هەولێر و دهۆكەو (3%)ی لە سنوری سلێمانییە
.png)
2025-07-02 13:14:51
درەو:
بەپێی بەرهەمی كۆمپانیا نەوتییەكانی بەرهەمێهنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان، رۆژانە (299 هەزارو 705) بەرمیلەو لەو ژمارەیە (8 هەزارو 500 ) بەرمیلی لە سنوری سلێمانی بەرێژەی (3%) و (291 هەزارو 205) بەرمیلی لە سنوری دهۆك و هەولێرە، كۆی داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم (297 ملیۆن) دۆلارەو لەو بڕە (9 ملیۆن) دۆلاری لە سنوری سلێمانی و (288 ملیۆن) دۆلاری لە سنوری هەولێر و دهۆكە.
بەرهەم و داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
پاڵپشت بە داتاکانی "ڕێکخراوی ڕونین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت" لە ئێستا هەشت کێڵگەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمیان هەیە، پێکەوە بە تێکڕای ڕۆژانە (299 هەزارو 705) بەرمیل نەوت و مانگانە (8 ملیۆن و 8891 هەزار) بەرمیل بەرهەم دەهێنن.
بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانە هەر بەرمیلێکی لە نێوان (27 بۆ 39) دۆلار و بە تێکڕا بە (34) دۆلار ساغدەکرێنەوە، بەرزترین نرخی نەوت نەوتی كێڵگەی سەرسەنگ كە بەرمیلی (39) دۆلارەو نزمترین نرخی نەوت شێخانە كە بەرمیلی بە (27) دۆلارە، مانگانە کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم دەگاتە سەروو (297 ملیۆن 507 هەزار) دۆلار، لەو داهاتەش بە تێکڕا (72%)ی پشکی حکومەتی هەرێم و (28%) پشکی کۆمپانیاکانە، سەربارەت بە وردەکاری بەرهەم و داهاتی کێڵگەکان بە جۆرێکە کە؛
1. کێڵگەی نەوتی خورمەڵە؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (90 هەزار) بەرمیل و مانگانە (2 ملیۆن و 700 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (32) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (86 ملیۆن و 400 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (77 ملیۆن و 760 هەزار) دۆلاری بە ڕێژەی (90%) پشکی حکومەتی هەرێم و (8 ملیۆن و 640 هەزار) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (10%).
2. کێڵگەی نەوتی تاوکێ - فیشخابور؛ کە بە ناوچەی گرێبەستی تاوكی ناسراوە، بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (81 هەزارو 81) بەرمیل و مانگانە (2 ملیۆن و 462 هەزار و 430) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (35) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (86 ملیۆن و 185 هەزار و 50) دۆلار، لەو بڕەش (61 ملیۆن و 951 هەزار و 50) دۆلاری بە ڕێژەی (72%) پشکی حکومەتی هەرێم و (24 ملیۆن و 234 هەزار) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (28%).
3. کێڵگەی نەوتی شێخان؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (44 هەزارو 900) بەرمیل و مانگانە (ملیۆنێک و 347 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (27) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (36 ملیۆن و 369 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (20 ملیۆن و 664 هەزار و 866) دۆلاری بە ڕێژەی (57%) پشکی حکومەتی هەرێم و (15 ملیۆن و 704 هەزار و 134) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (43%).
4. کێڵگەی نەوتی ئەتروش؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (35 هەزارو 300) بەرمیل و مانگانە (ملیۆنێک و 59 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (33) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (34 ملیۆن و 947 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (23 ملیۆن و 526 هەزار و 320) دۆلاری بە ڕێژەی (67.3%) پشکی حکومەتی هەرێم و (11 ملیۆن و 420 هەزار و 680) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (32.7%).
5. کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (29 هەزارو 900) بەرمیل و مانگانە (897 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (39) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (34 ملیۆن و 983 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (17 ملیۆن و 425 هەزار و 32) دۆلاری بە ڕێژەی (50.2%) پشکی حکومەتی هەرێم و (17 ملیۆن و 557 هەزار و 968) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (49.8%).
6. کێڵگەی نەوتی هەولێر؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (9 هەزارو 24) بەرمیل و مانگانە (270 هەزار و 720) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (33) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (8 ملیۆن و 933 هەزار و 760) دۆلار، لەو بڕەش (6 ملیۆن و 284 هەزار و 7) دۆلاری بە ڕێژەی (70.3%) پشکی حکومەتی هەرێم و (2 ملیۆن و 649 هەزار و 753) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (29.7%).
7. کێڵگەی نەوتی سەرقەڵا؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (8 هەزارو 500) بەرمیل و مانگانە (255 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (38) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (9 ملیۆن و 690 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (5 ملیۆن و 814 هەزار) دۆلاری بە ڕێژەی (60%) پشکی حکومەتی هەرێم و (3 ملیۆن و 876 هەزار) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (40%).
خشتە
