بزوتنەوەی گۆڕان: لەگەڵ بڕین و پاشەكەوتی موچە نین 

Draw Media

2020-03-30 21:47:53



درەو:
بزوتنەوەی گۆڕان پاكێجێكی (6) خاڵی داوەتە سەرۆكایەتی حكومەت و لیژنەی باڵای قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و تێدا دەڵێن" پشتیوانی بڕینی موچەو پاشەكەوت ناكەین".
سەرچاوەیەك لە لیژنەی باڵای قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: تیمی وزاری بزوتنەوەی گۆڕان پاكێجێكی شەش خاڵیان داوەتە دەست سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە كۆبونەوەی رابردوودا لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دراییەوە دراوەتە دەست سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوە كە ئەوە بۆچونی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕانە.
ناوەڕۆك و پوختەی شەش خاڵەكەی بزووتنەوەی گۆڕان كە دەست (درەو) كەوتووە پێكهاتوە لە:
🔹 بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بڕینی موچە موچەخۆرانی هەرێم و پاشەكەوتی موچەدا نیە.
🔹 چاكسازی و شەفافیەت لە بواری نەوت، كە خۆی دەبینێتەوە لە (داهاتی نەوت، خەرجیەكان، فرۆشی نەوت) و گرنگی جێبەجێكردنی سندوقی داهاتە نەوتییەكان.

🔹پێداچوونەوە بە خاڵە سنورییەكان و لەسەرجەم بوارەكاندا 
🔹 وەرگرتنی باج لە تەواوی كۆمپانیاكانی نەوت و ئەو كۆمپانیایانەی كە باج نادەن.
🔹 وەرگرتنەوەی قەرز لە تەواوی كۆمپانیاو سەرمایەداران كە لە ئێستادا قەرزەكان گەیشتۆتە نزیكەی ( ترلیۆنێك) دینار.
🔹  جێبەجێكردنی مادە گرنگ و سەرەكیەكانی یاسای چاكسازی كە لەپەرلەمانی كوردستان پەسەندكراوە، هەروەها یاسای چاكسازی یەك پاكێجەو تەنها لەم یاسایەدا كورتناكرێتەوە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand