لەهەر چوار پرۆسەی هاوسەرگیرییەك یەكێكیان بە جیابونەوە كۆتایی دێت

Draw Media

2020-01-19 19:39:53



درەو:
لە هەرێمی كوردستان لە هەر 4 پرۆسەی هاوسەرگیری یەكێكیان بە جیابونەوە كۆتایی دێت و لە پارێزگای سلێمانیش لەهەر 3 پرۆسەی هاوسەرگیرییەك یەكێكیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پلان و ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئاماری مامەڵەی ئەنجامدراوی دادگاكانی بۆ ساڵی 2019 بڵاوكردەوە، لە كۆی ( 32 هەزار و 432 ) پرۆسەی هاوسەرگیری  (8 هەزارو 381) پرۆسەیان بە جیابونەوە كۆتاییان هاتووە بەرێژەی (25.8%) بەمشێوەیە:
🔹 پارێزگای هەولێر لە ( 11 هەزارو 144) پرۆسەی هاوسەرگیری ( 3 هەزارو 115) پرۆسەیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت بەرێژەی ( 28%). 
🔹  پارێزگای سلێمانی لە ( 11 هەزارو 33) پرۆسەی هاوسەرگیری ( 3 هەزارو 448) پرۆسەیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت بەرێژەی ( 31.3%). 
🔹  پارێزگای دهۆك لە ( 8 هەزارو 322) پرۆسەی هاوسەرگیری (هەزارو 129) پرۆسەیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت بەرێژەی ( 13.6%). 
🔹 گەرمیان لە (هەزارو 933) پرۆسەی هاوسەرگیری (689) پرۆسەیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت بەرێژەی ( 28%). 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand