لە سێ مانگدا هەرێم بەبەهای 2 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

Draw Media

2019-05-30 11:04:21



(درەو میدیا):
كۆمپانیای دیلۆیت كۆی داهاتی سێ مانگی كۆتایی 2018ی نەوتی هەرێمی كوردستانی ئاشكراكرد، كە بڕەكەی (2 ملیارو 149 ملیۆن و 809 هەزارو 755) دۆلارەو بە بۆری و لە ناوخۆ فرۆشراوە، لەو لەو داهاتە، حكومەتی هەرێم (782 ملیۆن و 195هەزارو 533 دۆلار)ی وەك شایستەی دارایی داوەتە كۆمپانیاكان و بەرهەمهێنەرانی نەوت.
بەوپێیەش داهاتی نەوتی هەرێم مانگانە دەگاتە (716 ملیۆن و 603 هەزار) دۆلار، واتا (859 ملیارو 923 ملیۆن) دینار.
كۆمپانیای دیلۆیت كە كۆمپانیایەكی جیهانییە بۆ وردبینی و راوێژكاری تایبەت ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەڵدا كردووە، لە راپۆرتەكەیدا بە داتا زانیاریی دەربارەی "هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت"ی هەرێم لە ماوەی نێوان 1-10-2018 تاوەكو 31-12-2018 بڵاوكردوەتەوە. 
بەپێی راپۆرتەكە، لەماوەی ئەو سێ مانگەدا بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو بە بۆری (39 ملیۆن و 399 هەزار و 182) بەرمیل بووە، كۆی بەهای نەوتی خاوی فرۆشراو (2 ملیار و 125 ملیۆن و 381 هەزار و 980) دۆلار بووە، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لەو ماوەیەدا (54 دۆلارو 97 سەنت) بووە.
بەپێی راپۆرتەكەی دیلۆیت، هەر لەو ماوەیەدا، (39 ملیۆن و 399 هەزارو 182) بەرمیل نەوت فرۆشراوە، (200 هەزارو 296) بەرمیل نەوت دراوەتە پاڵاوگەكان و (348 هەزارو 953) بەرمیل نەوتیش لە ناوخۆی هەرێم فرۆشراوە، بەوەش لەماوەی ئەو سێ مانگەدا (40 ملیۆن و 960 هەزارو 333) بەرمیل نەوت لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەرهەمهێنراوە، كە بەشێكی هەناردەی دەرەوە كراوەو بەشەكەی دیكەی لەناوخۆ فرۆشراوە.

* مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2018 كۆی گشتی (12 ملیۆن و 935 هەزارو 811) بەرمیل نەوت فرۆشراوەو تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت (67.506) دۆلار بوە.

* مانگی تشرینی دوەم (12 ملیۆن و 892 هەزارو 780) بەرمیل نەوت فرۆشراوەو تێكڕای نرخی یەك بەرمیل (51.571) دۆلار بووە
* مانگی كانوونی یەكەم، كۆی گشتی (13 ملیۆن و 387 هەزارو 78) بەرمیل نەوت فرۆشراوەو تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت (43.866) دۆلار بووە.

* داهاتی سافی نەوتی هەرێم تەنها (یەك ملیارو 96 ملیۆن و 478 هەزارو 527) دۆلار لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە وەرگیراوە، كە دەكاتە رێژەی (51%)ی پارەی نەوتی فرۆشراو.
بەپێی راپۆرتەكە تەنها لە سێ مانگدا، بڕی (410 ملیۆن و 581 هەزارو 533) دۆلار وەك تەعریف و پێدانەوەی قەرز دراوەتە كۆمپانیای وزەی توركی (TEC)و كۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی توركیا (TPIC)و بڕی (253  ملیۆن و 928 هەزارو 37) دۆلار بەناوی خەرجییە گشتییەكان خەرجكراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand