سروە عەبدولواحید: لێدوانەكانی بەسمە محەمەد سیاسیە نەك مرۆڤایەتی

Draw Media

2019-05-26 08:50:01



درەو میدیا: 
سروە عەبدولواحید و پەرلەمانتاری پێشوی عێراق  و خۆشكی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: لێدوانەكانی بەسمە محەمەد سیاسیە نەك مرۆڤایەتی.
سروە عەبدولواحید بە درەو میدیای راگەیاند: بەسمە محەمەد نوێنەری ئاساییش و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە لە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق بە پشكپشكێنەی حزبی لەو كۆمسیۆنە دانراوە.
دەشڵێت ئەو زانیاریانەی خستویەتی روو لەسەر سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئەندامانی ئەو جوڵانەوەیە، وورد نیەو دوورە لە راستیەوە، لێدوانەكەی سیاسیە نەك مرۆڤایەتی.
بەسمە محەمەد مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق سەردانی ئاسایشی سلێمانی كردووەو رایگەیاند "شاسوار عەبدولواحید خۆی داوایكردووە لە زیندانی تاكە كەسیدا بێت‌و مانیشی لە خواردن نەگرتووە‌و دۆخی تەندروستی زۆر باشە"
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand