ئابوریی ئەمریكا شەش ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە

Draw Media

2019-01-26 10:35:44



( درەو میدیا):
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و کۆنگرێس لەسەر پرۆژە یاسایەك بۆ كۆتاییهێنان بە داخستنی بەشێكی حكومەت رێككەوتن و بە گوێرەی ئاژانسێكیش لەماوەی داخستنی بەشێك لە دامودەزگاكانی حكومەتی فیدراڵیدا، ئابوری ئەمریكا لانی كەم شەش ملیار دۆلار زیانی كردووە.
ئاژانسی " ستاندەرد ئاەند بۆرز"  رۆژی هەینی رایگەیاند بەهۆی داخستنی بەشێك لە حكومەت و وەستانی كرێكارەكان لە بەرهەمهێنان و چالاكی ئابوری بە فیڕۆدەر، ئابوری ئەمریكا شەش ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.
دوای درێژترین ماوەی داخستنی بەشێك لە حكومەت لە مێژووی ئەمریكادا، هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریكا پرۆژە یاسایەكیان بۆ كۆتاییهێنان بە داخستنی حكومەت پەسەندكرد كە بە شێوەیەكی كاتی بودجە بۆ ئاژانسە فیدراڵییەكان دابیندەكات، بەڵام رەتیانكردەوە  ئەو بڕە پارەیە ببەخشنەدۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كە بۆ بونیتانانی دیواری نێوان مەكسیك و ئەمریكا داوایكردووە و بڕەكەی 5.7 ملیار دۆلارە.
بە گوێرەی یاساكە كە دۆناڵد ترەمپ ئیمزای كرد و چووە بواری جێبەجێكردنەوە، هەتا 15ی شوبات بودجە بۆ دامودەزگا و ئاژانسە فیدراڵییەكان دابیندەكات و مۆڵەتی سێ‌ هەفتەی داوەتە كۆنگرێس و ترەمپ بۆئەوەی دانوستان بكەن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك دەربارەی ئاسایشی سنورەكان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand