هەڕەشەكەی ترەمپ بەهای لیرەی دابەزاند

Draw Media

2019-01-14 13:23:20



( درەو میدیا):
هەڕەشەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە توركیا بەهای لیرەی توركی دابەزاندو ئەمڕۆ دووشەممە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، بەهۆی هەڕەشەكەی ترەمپ بەهای لیرەی توركی بەراورد بە دۆلاری ئەمریكی دابەزی و  بەهای یەك دۆلارێكی ئەمریكی لەبەرامبەر لیرەی توركی بەڕێژەی 1.3% بەرزبووەوە و بە 5.52 لیرە مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەڕەشەی لە توركیا كرد و رایگەیاند واشنتۆن لە رووی ئابورییەوە توركیا وێراندەكات، ئەگەر ئەنكەرە هێرشبكاتە سەر كوردەكانی سوریا.
ئەو هەڕەشەیەی ترەمپ كاردانەوەی لێپرسراوانی توركیای لێكەوتەوە و مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لۆكسمبۆرگ رایگەیاند وڵاتەكەی ئەمریكای ئاگاداركردوەتەوە كە لە هیچ هەڕەشەیەك ناترسێت و واشنتۆن ناتوانێت لەرێگەی هەڕەشەی وێرانكردنی ئابوری توركیاوە ئامانجەكانی بەدەستبهێنێت.
وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی:" هاوبەشە ستراتیژییەكان لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە قسە ناكەن.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand