داهاتی مانگی كانونی یەكەمی نەوتی هەرێم 580 ملیۆن دۆلار بوە

Draw Media

2019-01-08 12:56:21




( درەو میدیا)
بەپێی راپۆرتێكی گۆشەی ئابوریی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، هەرێمی كوردستان لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردودا، (14.030.000) چواردە ملیۆن و سی هەزار بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی دەرەوە كردوە،  وەك لە راپۆرتەكەدا هاتوە؛ تێكڕای رۆژانەی هەناردەی نەوتی هەرێم (452.580) هەزار بەرمیل نەوت بوە، نرخی نەوتی برێنت لەو مانگەدا (52) دۆلار بوە، بەڵام هەرێم نەوتەكەی بە (10) دۆلار كەمتر لە نرخی نەوتی برێنت دەفرۆشێت، واتە هەر بەرمیلێك نەوتی بە (42) دۆلار فرۆشتوە، بەوەش كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لەو مانگەدا (589.260.000) پێنج سەدو هەشتاو نۆ ملیۆن و دو سەدو شەست هەزار دۆلار بوە.

دەقی راپۆرتەكە 

داهاتی فرۆشی نەوتی کوردستان بۆمانگی دیسەمبەری ساڵی 2018
هەرێمی کوردستان لە مانگی دیسەمبەردا (14.030.000) ملیۆن و سی هەزار بەرمیل  نەوتی هەناردە کردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانەوە، ئەمەش بەرزترین  تۆمارە  کە لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2018دا هەناردە کراوە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو. 
-    کەواتە رۆژانە هەرێم = 14.030.000 ÷31= 452.580  هەزار  بەرمیل / ڕۆژ نەوتی هەناردە کردوە 
-    تێکرای نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی دیسەمبەر (52) دۆلار بووە.
-    هەرێمی کوردستان نەوتەکەی بە (10) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت لە نرخی نەوتی برێنت واتە (42) دۆلار. 
-    کەواتە  داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان = 14.030.000×42=589.260.000 پێنج سەدو هەشتاو نۆ ملیۆن و دوو سەدو شەست هەزار دۆلار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand