عێراق دەیەوێت هەناردەی نەوت بگەیەنێتە 6.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا

Draw Media

2018-12-10 11:10:10



( درەو میدیا):
وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەن بە چەند قۆناغێك هەناردەی نەوت بگەیەننە 6.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.
لە مەراسیمێكی كە بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر داعشدا رێكخرابوو، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند پێشبیندەكات بە تێپەڕینی كات نرخی دابەزینی نرخی نەوت كۆتایی بێت و جارێكی تر بەرزببێتەوە، راشیگەیاند ئەگەر ئۆپیك بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمی نەدایە ئەوا نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ نێوان 45- 50 دۆلار دادەبەزی.
غەزبان باسیشی لە هۆكاری كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق كرد لەمدواییانەدا و رایگەیاند ئەوە بۆ هۆكاری تەكنیكی ناگەڕێتەوە و كێڵگەكانی عێراق توانایەكی باشیان هەیە، بەڵكو هۆكارەكەی بۆ نالەباری كەشوهەوا دەگەڕێتەوە و وتیشی:" ئامانجمانە توانای هەناردەی نەوتی عێراق بە چەند قۆناغێك بگەیەننە 6.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا".
دەربارەی رێككەوتنی نێوان حكومەتی بەغدا و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك، غەزبان راگەیاند هەرچەندە بڕی نەوتەكە كەمە، بەڵام كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق " سۆمۆ"  نرخی زۆر باشی بەدەستگەیشتووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand