توێژینەوەیەك چەند سودێكی زوو لەخەوهەستان ئاشكرادەكات

Draw Media

2018-11-19 19:44:20



وەرگێڕان و ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ
توێژینەوەیەكی نوێی گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو كەسانەی بەیانیان پێش كاتژمێر شەش لەخەوت هەڵدەستن، تەندروستییەكی زۆر باشتریان هەیە و زۆر بەختەوەرترن لەو كەسانەی كە زوو لە خەو هەڵناسن، هەروەها توێژینەوەیەكە چەند سودێكی تری زوو لەخەو هەستان و كاریگەری لەسەر دەروون و رەفتاری رۆژانەی مرۆڤ ئاشكراكردووە.
" دونیا موڵكی ئەو كەسەیە زوو لە خەو هەڵدەستێت" بەمشێوەیە شاعیری بەناوبانگی لوبنانی " جوبران خەلیل جوبران" دەیان ساڵ لە مەوبەر باسی زوو لەخەوهەستانی كردووە، لە ئاماژەیدا بۆ سودەكاتی و قۆزتنەوەی كات بۆ جێبەجێكردنی كارە پێویستەكانی رۆژ، هەروەها پەندێكی ئەڵمانیش هەیە كە دەڵێت:" ئەوەی دەیەوێت رێوی راوبكات، پێویستە لەگەڵ مریشكدا  لەخەو هەستێت" و لە نێو هەموو نەتەوە و گەلانی تریشدا چەندین نمونەی دیار هەن كە جەخت لەسەر بایەخ و گرنگی زوو لە خەو خەستان دەكەن.

توێژینەوەیەكی نوێ‌: " ئەو كەسانەی زوو دەخەون و بەیانیان كاتژمێر شەش یان پێشتر بە ئاگادێن بەڕێژەی 25%ی مەترسی تووشبونیان بە خەمۆكی كەمدەبێتەوە".

توێژینەوەیەكی نوێ‌ كە لە گۆڤاری وەرزی " توێژینەوەكانی پزیشكی  دەروونیدا" بڵاوكراوەتەوە روونیكردوەتەوە كە " ئەو كەسانەی زوو دەخەون و بەیانیان كاتژمێر شەش یان پێشتر بە ئاگادێن بەڕێژەی 25%ی مەترسی تووشبونیان بە خەمۆكی كەمدەبێتەوە".
 بایلی بوش پزیشكی ئوسترالی كە بەشداربووە لە توێژینەوەكەدا لە لێدوانێكیدا كە سایتی رۆژنامەی " دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت كە پشتگیری لە ئەنجامەكانی توێژینەوەكە دەكات و راشیگەیاندووە زوو لە خەو هەستان ئاسانتر كاتژمێری بایۆلۆجی جەستەی مرۆڤ  رێكدەخاتەوە بۆئەوەی لەسەر سیستمی نوێ رابێت، چونكە جارێكی تر جەست دەگەڕێتەوە سەر ریتمی سەرەتایی و زیاتر سروشتیی و ژیان وەك ئەو كاتەیە كە هێشتا گڵۆپی روناكی دانەهێنرابوو.

 بایلی بوش پزیشكی ئوسترالی:  زوو لە خەو هەستان ئاسانتر كاتژمێری بایۆلۆجی جەستەی مرۆڤ  رێكدەخاتەوە بۆئەوەی لەسەر سیستمی نوێ رابێت، چونكە جارێكی تر جەست دەگەڕێتەوە سەر ریتمی سەرەتایی و زیاتر سروشتیی و ژیان وەك ئەو كاتەیە كە هێشتا گڵۆپی روناكی دانەهێنرابوو.


ئەو پزیشكە لە بەردەوامی قسەكانیدا دەشڵێت:" زوو لەخەو هەستان، هاوكاریت دەكات لە جێبەجێكردنی ئەركە بنچینەییەكانت بەبێ‌ پەلەكردن، بەڵام بۆ وەرگرتنی زۆرترین سود لە زوو لە خەوهەستان كاتێكی تایبەت تەرخان بكەن بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاكیانەی كە  ئارامی دەروونیت پێ‌ دەبەخشێت، كە بە زۆری ژیانی جەنجاڵ و خێرات لێیان بێ‌ بەشە.
بایلی بوش لە كۆتایی قسەكانیشیدا دەڵێت :" ئەو كەسانەی كە دەرنگ لەخەوت هەڵدەستن، بە زۆری بە تەنها دەژین و زۆر جگەرە دەكێشن و رێژەی پەیوەستبوونیشیان بە هاوژینێكەوە كەمتر دەبێت.
هەروەها  مارنی لیشمان، پزیشكی دەروونی ئوسترالی كە قسەی بۆ " دەیلی مەیل" كردووە باوەڕی وایە كە زوو لە خەوهەستان مەزاجی مرۆڤ بە درێژایی ئەو رۆژە دەگۆڕێت و جەختیشدەكاتەوە كە درەنگ خەوتن  ماندوێتی لێدەكەوێـتەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ.


سەرچاوە: بەشی عەرەبی DW

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand