"هۆشداری لەگەڕانەوەی ترەمپ دەدرێت بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا"

Draw Media

2023-12-15 19:00:57



درەو:
راپۆرتی نوسەرو لێكۆڵەر (هیشان مولحم), كە لەپێگەی (پەیمانگای وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لە واشنتۆن) بڵاوبووەتەوە, بە ناونیشانی (زەنگی مەترسی لێدەدەن لەبارەی ئەگەری گەڕانەوە ترمپ):
🔹كەمتر لە (40) رۆژی ماوە بۆ ئەنجامدانی یەكەم هەڵبژاردنی حزبی لە ویلایەتی (ئەیەوا), بۆ دیاریكردنی كاندیدی كۆماریەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
🔹سەرجەم راپرسیەكان جەختدەكەن, دۆناڵد ترەمپ, سەرۆكی پێشو ویلایەتە یەكگرتووەكان بە جیاوازییەكی زۆر لەپێش ركابەرەكانیەوەتی.
🔹ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەمریكیەكان لە باكگراوەندی سیاسی و ئایدۆلۆجی جیاواز, زەنگی مەترسیان لێداوە لەبارەی ئەگەری هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بۆ ویلایەتەتێكی نوێ‌, كە بەرای ئەوان مەترسی لەسەر ئایندەی سیستمی دیموكراسی ئەمریكی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و پێگەی ئەمریكا لە جیهان دروستدەكات.
🔹ئەوەی زیاتر نیگەرانی كردوون, سەركەوتنی ترەمپە لەوەی توانیویەتی لەچەند ساڵی رابردوو حزبی كۆماری بگۆڕێت بۆ شێوازێك لە تائیفەی دینی, كە وەلائی یەكلاكەرەوەیان بۆی هەبێت, وێڕای بوونی زۆرێك لە ئاماژەكان بەوەی, ئەو كاندیدی چاوەڕوانكراوی حزبەكە دەبێت.
🔹هاوكات ئەوەی زۆرێك لە دیموكراتەكانی دووچاری دڵەڕاوكێ‌ كردووە, بەرتەسكبونەوەی بەردەوامی جەماوەری سەرۆك بایدنە لەناو چین و توێژە جیاوازەكانی دیموكراتەكان, كە بەبێ‌ پشتیوانی ئەوان بایدن ناتوانێت لە كۆشكی سپی بمێنێتەوە.
🔹بەگوێرەی راپرسیەكان, رێژەی ئەو ئەمریكیانەی رازین لە ئەدائی سەرۆك بایدن بۆ خوار لە (40%) دابەزیوە, ئەوەش رێژەیەكە, زۆرێك لەو سەرۆكانەی پێشتر تۆماریان كردووە, شكستیانهێناوە لەوەی لەویلایەتی دووەمدا سەكەوتن بەدەستبهێنن.
🔹هۆشداریدان لە مەترسیەكانی گەڕانەوەی ترەمپ تەنها لە شرۆڤەكارانی ئەمریكادا كورت نەبووەتەوە, بەڵكو دەنگی گرنگی دەرەوەشی گرتووەتەوە, لە نمونەی گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی بەریتانی, كە خاوەن هەژمونێكی فراوانە و مانگی رابردوو هۆشداریدا لەوەی, سەرلەنوێ‌ هەڵبژاردنەوەی ترەمپ مانای وایە دەبێتە "گەورەترین مەترسی" لەسەر جیهان لە (2024)دا.
🔹لەڕۆژان و هەفتەكانی رابردودا, ترمپ لە ئاهەنگەكانی هەڵبژاردندا و كۆمێنتەكانی لە سەكۆی "تروس سۆشال" كە تۆڕی كۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆیەتی, بە راشكاوییەكی زۆرەوە قسەی لەبارەی ئەوە كردووە, ئەگەر ویلایەتی دووەم بەدەستبهێنێتەوە, هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سكاڵا فیدراڵیەكان دەدات كە لە دژی بەرزكراوەتەوە, تۆڵە لە دوژمنە زۆرو زەوەندەكانی دەكاتەوە, كۆتایی بەوە دەهێنێت كە ناوی ناوە"دەوڵەتی قوڵ" لەڕێی دەركردنی فەرمانبەران و گۆڕینیان بەو فەرمانبەرانی كە وەلائیان بۆ شەخسی ئەو هەیە.
🔹هەروەك چۆن سەرۆك ریچارد نیكسۆن لە حەفتاكانی سەدەی رابردودا" لیستێكی هەبوو بەناوی دوژمنەكانی" لە سیاسی و رۆژنامەنوسەكان, ترمپیش لیستێكی هاوشێوەی هەیە.
🔹لە یەكێك لەوتارە زبرەكانیدا, ترەمپ بەڵێیداوە بە تێكشاندنی دوژمنەكانی لە "دەوڵەتی قوڵ" و ئەوانەی هانی جەنگ دەدەن و بانگخوازانی جیهانیگری و شیوعی و ماركسی و فاشیەكان, لەگەڵ ئەوەی ناویبردووە بە توێژی سیاسی نەخۆش و رۆژنامەنوسان و شرۆڤەكاران و میدیاكاران بەشێوەیەكی گشتی.
🔹بەرای زۆرێك لە یاسا ناسان, سەركەوتنی ترەمپ بۆ ویلایەتێكی نوێ‌, دەبێتە هۆی دروستبونی قەیرانێكی دەستوریی مەترسیدار, كە وڵات تەنانەت لەكاتی جەنگیشدا بەخۆیەوە نەبینیوە لە جەنگی ناوخۆشدا, چونكە سەرۆك یان حكوم دراوە بە سزای فیدراڵی, یان هێشتا لەبەردەم دادگادایە.
🔹لەسەر ئاستی ناوخۆش, ترمەپ لەویلاتی دووەهەمیدا هەوڵی بەجێگەیاندنی ئەو كارانە دەدات كە لەویلایەتی یەكەمدا بۆی نەكراوە, بەتایبەت كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە هاوپەیمانی ناتۆ.
🔹 دەستوری ئەمریكی دەسەڵاتی واژوكردنی پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانی داوە بە ئەنجومەنی پیران, بەڵام لەبارەی كشانەوە لێی, روون نیە.
🔹تەنانەت ئەگەر لە ساڵی (2024) ئەنجومەنێكی پیران بە زۆرینەی دیموكراتەكانیش هەڵبژێدرێت و هەوڵی پەكخستنی بڕیاڕەكەی ترەمپیش بدات, ئەوا تەنها راگەیاندنی ترەمپ لە خواستی بۆ كشانەوە لە هاوپەیمانێتیەكەو هەڵپەساردنی بەشداری لەكۆبونەوەو گفتوگۆكانی, دەبێت هۆی لەناوبردنی هاوپەیمانێتەكە, چونكە ئەندامەكانی متمانەیان بە ئەمریكا نامێنێت.
🔹بڕیاڕەكەی ترەمپ دەبێتە پاڵنەر بۆ ئەوەی ئەندامانی هاوپەیمانێتیەكە كێشەكانیان لەگەڵ روسیا چارەسەربكەن لە غیابی ویلایەتە یەكگرتوەكاندا, كە ماوەی زیاتر لە (75) ساڵە بڕبڕەی پشتی هاوپەیمانێتیەكەیە.
🔹ترەمپ لە ویلایەتی دووهەمیدا, پەیوەندییە دۆستانەكانی لەگەڵ دیكتاتۆری كۆریای باكور دەستپێدەكاتەوە, هێزەكانی لەكۆریای باشور و ژاپۆن كەمدەكاتەوە یان بە تەواوەتی دەیانكشێنێتەوە, كە لەكۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە جێگیركراون.
🔹ترەمپ هێزەكانی لە باكوری خۆهەڵاتی سوریا دەكشێنێتەوە, كە لەویلایەتی یەكەمدا هەوڵی بۆدەداو بەوهۆیەوەلەگەڵ وەزیری بەرگرییەكەی بەریەككەوتن.
🔹ترەمپ پێیوایە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق هیچ سودێكی نیشتمانی و هەرێمایەتی نیە, هەوڵی كەمكردنەوەی هێزەكانیشی دەدات لەوڵاتانی كەنداوی عەرەبی.
🔹جێبەجێكردنی دروشمی"سەرەتا ئەمریكا" ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكاتە قەڵایەكی دابڕاو لەپشتی دوو زەریای گەورەوە.
🔹سیاسەتی "سەرەتا ئەمریكا" بەبۆچۆنی ترەمپ, مانای سەرەوژوركردنی پەیوەندیەكانی ئەمریكایە, هاوپەیمانە نەریتیەكانی لە خۆرئاواو كۆریای باشورو ئوسترالیا دەچنە دواوەو پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتە ئۆتۆكراسیەكان لەجیهان بەهێزەدەكات, لەنمونەی ڤلادیمێر پۆتن لە روسیاو كیم جونگ ئون لە كۆریای باكورو ڤیكتۆر ئۆربان لە هەنگاریا و سەركردە نادیموكراتیەكانی تر لە جیهان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand