عێراق كڕینی گەنم لە روسیا تاوتوێدەكات

Draw Media

2018-11-13 12:31:38



( درەو میدیا):
وەزارەتی بازرگانی عێراق كڕینی گەنم لە روسیا تاوتوێدەكات و بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێك رەوانەی روسیا دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە كوالێتی و گونجانی گەنمەكە بۆ بەكارهێنانی لە عێراق.
عێراق كە یەكێكە لە گەورە هاوردەكارانی دانەوێڵە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و بەردەوام لەو بوارەدا پشتی بە ئەمریكا بەستووە.
محەمەد هاشم عانی، وەزیری بازرگانی عێراق دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی روسیا لە بەغدا،  لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندن وەفدێك رەوانەی روسیا دەكات بۆئەوەی لێكۆڵینەوە بەكەن لە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی گەنمی روسیا بەئامانجی زانینی كوالێتییەكەی و جۆرەكانی و ئاستی گونجانی بەكارهێنانی لە سیستمی كۆبوونی خۆراكدا.
لایخۆشیەوە وتەبێژی دەستەی چاودێری كشتوكاڵی روسیا رایگەیاند پێشبینیدەكرێت وەفدەكەی عێراق پێش كۆتایی ئەمساڵ سەردانی روسیا بكات.
عێراق ساڵانە پێویستی بە 4.5 ملیۆن تۆن گەنمە و ساڵانە بە شێوەی كەمكردنەوە لە ئەمریكا و ئوسترالیا و كەنەدای دەكڕێت و لەگەڵ سعودیەدا دوو وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن كە گەنمی روسیا هاوردەناكەن كە گەورەترین بەرهەمهێنەری دانەوێڵەیە لە جیهاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand