هەناردەی رۆژانەی نەوتی هەرێم گەیشتە 433 هەزار بەرمیل  

Draw Media

2018-10-20 07:52:19



راپۆرتی: درەو میدیا
لە خشتەیەكدا كە ئاراستەی سەرۆكی لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق كراوە لەلایەن سۆمۆوە ( كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق)بڕی هەناردەی نەوتی رۆژانەو مانگانەی هەرێمی كوردستان رون دەكاتەوە لە 1/1/2018 تا 19/10/2018 بەجۆرێك، تێكڕای هەناردەكردنی رۆژانەی نەوتی لە مانگی 10 تشرینی یەكەم( 433,782 )بەرمیل بووە، خۆ ئەگەر ئەو تێكرایە بۆ تەواوی مانگی 10 دابنرێت ئەوا هەرێم لە مانگی ( 13 ملیۆن و 13 هەزار 460 ) بەرمیل رەوانە دەكات، تەنانەت لە رۆژی 1/10/2018 هەناردەی نەوتی هەرێم ( 534,914 ) بەرمیل بووە لەو رۆژەدا، لە ماوەی 19 رۆژی ئەم مانگەدا هەرێمی كوردستان ( 7 ملیۆن و 808 هەزار 069 ) بەرمیلی رەوانە كردووە.
نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نزیكەی 80 دۆلارە نەوتی هەرێم كەمتر لە 10 دۆلار دەفرۆشرێت، واتا داهاتی نەوتی تەنها ئەو 19 رۆژەی مانگی 10 دەكاتە ( 546 ملیۆن و 564 هەزار دۆلار) خۆ ئەگەر تێكڕای مانگی 10 وەربگرێن ئەوا داهاتی مانگی 10ی نەوتی هەرێم دەكاتە ( 910 ملیۆن دۆلار ) 
هەر بەپێی خشتەكە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی مانگی ئەیلولی هەرێمی (405,378 ) بەرمیل بووە و لە مانگەكەشدا ( 12,161,328 ) بەرمیلی رەوانەكردووە كە داهاتەی ئەو نەوتە دەكاتە ( 851 ملیۆن دۆلار ) كە نزیكەی ( 200 ملیۆن دۆلار)ی بۆ خەرجی كۆمپانیا و كرێی گواستنەوەو قەرزەكان دەڕوات، بەو پێیەش ( 651 ملیۆن دۆلار)ی دەمێنێتەوە كە دەكاتە ( 781 ملیار دینار) لەگەڵ پارەكەی بەغداد كە ( 317 ملیار دینار)ە لەگەڵ پارەی ئەمریكیەكانی كە ( 30 ملیار دینار)ە لەگەڵ ( 120 ملیار دینار)ی داهاتی ناوخۆ، كۆی گشتی دەكاتە ( یەك ترلیۆن و 250 ملیار دینار) 

هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی لە 1/1/2018 ەوە 
- لە مانگی یەكی 2018 دا هەرێم رۆژانە ( 310هەزار و 705 ) بەرمیل نەوتی رەوانكردووە كە لەو مانگەدا ( 9 ملیۆن و 631 هەزارو 845 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە. 
- لە مانگی دوو واتا شوباتی 2018 هەرێم برشی ( 8 ملیۆن و 479 هەزارو 95 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە بە تێكڕای رۆژانە دەكاتە ( 302 هەزارو 825 ) بەرمیل نەوت، 
- لە مانگی سێ واتا ئازاری 2018 دا هەرێم بڕی ( 10 ملیۆن و 189 هەزارو 950 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 328 هەزارو 708 )
- لە مانگی چوار واتا نیسانی 2018 دا هەرێم بڕی ( 9 ملیۆن و 386 هەزارو 387 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە  كە رۆژانە دەكاتە ( 312 هەزارو 880 )
- لە مانگی پێنج واتا ئایاری 2018 دا هەرێم بڕی ( 10 ملیۆن و 496 هەزارو 853 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە  كە رۆژانە دەكاتە ( 338 هەزارو 608 )
- لە مانگی شەش واتا حوزەیرانی 2018 دا هەرێم بڕی ( 10 ملیۆن و 329 هەزارو 825 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە  كە رۆژانە دەكاتە ( 344 هەزارو 328 )
- لە مانگی حەوت واتا تەموزی 2018 دا هەرێم بڕی ( 11 ملیۆن و 743 هەزارو 816 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە  كە رۆژانە دەكاتە ( 378 هەزارو 833 )
- لە مانگی هەشت واتا ئابی 2018 دا هەرێم بڕی ( 11 ملیۆن و 556 هەزارو 702 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە  كە رۆژانە دەكاتە ( 372 هەزارو 797 )
- لە مانگی نۆ واتا ئەیلولی 2018 دا هەرێم بڕی ( 12 ملیۆن و 161 هەزارو 328 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 405 هەزارو 378 )
- لە مانگی دە  واتا تشرینی یەكەم 2018 دا  ( تەنها 19 رۆژ )هەرێم بڕی ( 7 ملیۆن و 808 هەزارو 069 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 433 هەزارو 782 )

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand