عێراق دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵای ئێرانییە

Draw Media

2018-10-07 10:12:29



(درەو میدیا):
عێراق دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵای ئێرانییە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمە بەپێی قسەی فەرمانگەی گومرگیی ئێران.
ئاژانسی فارس بڵاویكردەوە، لە شەش مانگی رابردودا، عێراق بڕی (9 ملیۆن و 618 هەزار) تەن كاڵای ئێرانی بەبەهای (4 ملیار و 564 ملیۆن) دۆلار هاوردە كردووە.
بەپێی قسەی ئاژانسە ئێرانییەكە، ئاستی كڕینی كاڵای ئێران لەلایەن عێراقەوە لەو ماوەیەدا لەسەر ئاستی بەها بەرێژەی 44.58% زیادیكردووەو لەسەر ئاستی ساڵانەش بەرێژەی 45.32% بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە.
تۆمارەكانی فەرمانگەی گومرگیی ئێران ئاماژە بەوەدەكەن، ئێستا لە دوای چین، عێراق دووەم گەورە هەناردەكاری كاڵای ئێرانییە، لە پلەی سێیەمدا ئیماراتی عەرەبی دێت كە لە ماوەی رابردوودا ئاستی كڕینی كاڵای ئێرانی كەمكردوەتەوە.
جگە لەو وڵاتانە، ژمارەیەك وڵاتی تر كڕیاری كاڵای ئێرانین، لەوانە ئەفغانستان و هیند.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand