ترەمپ هەڕەشە لە بەرهەمهێنەرانی نەوت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

Draw Media

2018-09-20 16:29:55



( درەو میدیا):
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و داوایان لێدەكات نرخەكەی دابەزێنن.
ترەمپ لە نوێترین تویتیدا جارێكی تر توڕەیی خۆی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەردەبڕێت و داوا لە " ئۆپێك" دەكات كاربكات بۆ دابەزاندنی نرخەكەی، لەبەرامبەر ئەوەی كە ئەمریكا پارێزگاری لە چەند وڵاتێكی ئەندامی رێكخراوەكە دەكات.
ترەمپ  ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێكدا دەڵێت:" ئێمە چەند وڵاتێك لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین، كە ئەگەر ئێمە نەبین ئەوا بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ ئاسایشیان سەقامگیر نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان بەردەوامن لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی نەوت، پێویستە لەسەر ئۆپێكی خۆرخكار ئێستا نرخی نەوت دابەزێنێت".
ئەمە یەكەمجار نییە كە سەرۆكی ئەمریكا رەخنە لە رێكخراوی "ئۆپێك" دەگرێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و لە حوەزیران و تەمموزی رابردووش رایگەیاند وڵاتەكەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت رەتدەكاتەوە و رایگەیاند بە دەستی هەندێك نرخی نەوت بەرزدەكرێتەوە.
تویتەكەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە هەفتەی داهاتوو وڵاتانی ئۆپیك و دەرەوەی ئۆپیك لە جەزائیر كۆدەبنەوە و پێشبینی دەكرێت لە و كۆبوونەوەیەدا وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت چاو پشكی بەرهەمهێنانی نەوتی خاودا بخشێننەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand