تەمویلی خكومەتی عێراق بۆ هەرێم لە ساڵی 2025 دا
2025-12-28 16:27:04
راپۆرتی: درەو
🔹 لە ساڵی (2025)دا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بە ڕێژەی (12.67%) و (13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن) دینار بووە.
🔹 هەرێمی کوردستان بە بڕی (9 ترلیۆن و 274 ملیار و 593 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (70%)ی پشکی خۆی تەمویلکراوە، بڕی نزیکەی (4 ترلیۆن و 59 ملیار و 994 ملیۆن) دیناری ڕاگیراوە.
🔹 لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (799 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار) دیناری وەک داهاتی نانەوتی گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی عێراق.
تەمویلکردنی حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2025 دا
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ساڵی (2025)دا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بە ڕێژەی (12.67%) و (13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن) دینار بووە.
هەرێمی کوردستان تەنها (9) منگی ساڵەکە پشکی خۆی لە بوجەی گشتی بۆ ڕەوانە کراوە، کۆی ئەو بڕەش (9 ترلیۆن و 274 ملیار و 593 ملیۆن) دینار بووە بە ڕێژەی (70%)ی پشکی خۆی تەمویلکراوە، بڕی نزیکەی (4 ترلیۆن و 59 ملیار و 994 ملیۆن) دیناری ڕاگیراوە.
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق تەمیل کردنەکان بە جۆرێک بووە کە لە؛
- مانگی کانونی دووەم؛ بڕی (ترلیۆنێک و 29 ملیار و 780 ملیۆن و 478 هەزار) دینار بووە.
- مانگی شوبات؛ بڕی (ترلیۆنێک و 30 ملیار و 14 ملیۆن و 799 هەزار) دینار بووە.
- مانگی ئازار؛ بڕی (ترلیۆنێک و 26 ملیار و 581 ملیۆن و 806 هەزار) دینار بووە.
- مانگی نیسان؛ بڕی (ترلیۆنێک و 31 ملیار و 108 ملیۆن و 559 هەزار) دینار بووە.
- مانگی ئایار؛ بڕی (ترلیۆنێک و 49 ملیار و 275 ملیۆن و 129 هەزار) دینار بووە.
- مانگی حوزەیران؛ هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە.
- مانگی تەموز؛ بڕی (ترلیۆنێک و 78 ملیار و 732 ملیۆن و 953 هەزار) دینار بووە.
- مانگی ئاب؛ بڕی (ترلیۆنێک و 43 ملیار و 127 ملیۆن و 147 هەزار) دینار بووە.
- مانگی ئەیلول؛ بڕی (ترلیۆنێک و 73 ملیار و 127 ملیۆن و 147 هەزار) دینار بووە.
- دواین گوژمەی تەمویلکردنی حکومەتی هەرێم خەرجکردنی بڕی (942 ملیار و 485 ملیۆن) دینار بووە لە 28/12/2025 وەک پشکی هەرێم و خەرجی موچەی مانگی تشرینی یەکەم.
- ڕوون نیە کە پشکی هەرێم لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەم خەرج دەکرێت یان چۆن چارەسەر دەکرێت.
خشتەی یەکەم
.jpeg)
گێڕانەوەی داهاتی نانەوتی حکومەتی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق لە ساڵی 2025 دا
لە ساڵی (2025)دا حکومەتی هەرێم بڕی (799 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار و 877) دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ حکومەتی عێراق گەڕاندووەتەوە، بە جۆرێک؛
- مانگی کانونی دووەم؛ بڕی (51 ملیار و 895 ملیۆن و 458 هەزار) دینار بووە.
- مانگی شوبات؛ بڕی (48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار) دینار بووە.
- مانگی ئازار؛ بڕی (48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار) دینار بووە.
- مانگی نیسان؛ بڕی (50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار) دینار بووە.
- مانگی ئایار؛ بڕی (120 ملیار) دینار بووە.
- مانگی حوزەیران؛ هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە.
- بۆ مانگەکانی (تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەم)؛ هەر مانگەو بڕی (120 ملیار) دینار بووە، واتە (480 ملیار) دینار.
- دوو مانگی کۆتایی ساڵ تێپەڕیوەو چارەنوسی چۆنییەتی مامەڵە کردن لەگەڵ مانگەکانی (تشرینی دووەم و کانونی یەکەم) بە ناڕوونی ماوەتەوە.
خشتەی دووەم

