Draw Media

"یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق"

"یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق"

2025-10-15 17:33:21


 

درەو:
ئەمڕۆ دامەزراوەی میدیایی درەو لە شاری هەولێر (گفتوگۆی هەڵبژاردن)ی بەڕێوەبرد كە تایبەت بوو بە (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق) بۆ ئوسامە جەمیل سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە بازنەی هەولێرو ژمارەیەك لە كاندید و نوسەرو سیاسیەكانی یەكگرتوو، لە گفتوگۆكەدا تێڕوانین و كارنامەی لیستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكان و بەتایبەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خرابەڕوو كە بڕیارە رۆژی 11ی 11ی 2025 بەڕێوە بچێت.
(درەو) لە گفتوگۆی هەڵبژاردندا دەرفەت دەدات بەتەواوی لیست و كاندید و قەوارە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ خستنەڕووی كارنامەو بەرنامەی كاریان...خستنەڕووی داتاو ئاماری تایبەت بە هەڵبژاردنەكان .
لە دامەزراوەی درەو، سەرەڕای گفتوگۆی هەڵبژاردن، بە داتا و ئاماری هەڵبژاردن بەرچاوروونی وورد دەخاتە بەردەم لیست و قەوارە سیاسیەكان و بە خستنەڕووی ئەنجامی راپرسیەكانی ردەو، بەرچاوروونی و پێشبینی دەنگ و كورسیەكان بۆ لیست و كاندیدەكان دەخاتەروو.
لەپاڵ راپۆرتە شیكارییەكان و گرافیك و خستنەڕووی رەقەم و داتاكان (دامەزراوەی میدیایی درەو)، چەندین كتێبی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەخاتە بەردەست كاندیدەكان كە بەرهەمی دامەزراوەی میدیایی درەون. لەوانە:
-    بۆكسی هەڵبژاردن كە (شەش) كتێب لەخۆ دەگرێت هەر حزبەو كتێبی خۆی.
-    كتێبی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و كورد لە پرۆسەی حوكمڕانیدا، هەموو ئاماری هەڵبژاردن و پۆستەكانی كوردی تێدایە لە 2003 تا ئێستا 
-    كلیلی هەڵبژاردن كە تەواوی هەڵبژاردنەكان لە خۆ دەگرێت (1992 – 2025) .
-    هەڵبژاردن لەكەركوك كە تەواوی هەڵبژاردنەكانی كەركوك و دەنگ و پێگەی پێكهاتەو لیستەكان دەخاتەڕوو.

گفتوگۆی پەیوەندیدار

- حزبی شیوعی كوردستان لە هةڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا

- رەوتی هەڵوێست لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا

- كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand