عەبادی پێشنیوەڕۆ دەگاتە ئەنكەرە

Draw Media

2018-08-14 08:28:16



( درەو میدیا):

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تاتوێكردنی چەند پرسێك بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای حوكمەت بەرەو ئەنكەرەی پایتەختی توركیا كەوتەڕێ‌.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست درەو میدیا كەوتوە، ئاشكرایكرد، ئەمرۆ سێ شەممە عەبادی بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای حكومی بەرەو ئەنكەرەی پایتەختی توركیا بەڕێكەوتووەو بڕیارە لەمیانی سەردانەكەیدا پتەوكردنی هاوكارییەكانی نێوان ئەنكەرەو عێراق و، چەند دۆسیەیەكی تایبەت بەئاو و كارەباو تەندروستی و پیشەسازی ووەبەرهێنان و ئاسایش و ڕۆشنبیری وچەند پرسێكی تر لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاتوێبكات.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand