دوایین ئاماری قوربانیانی 3ی ئابی 2014 ی  شەنگال  

Draw Media

2018-08-02 06:43:24



درەو میدیا: 
بەڕێوبەرایەتی كاروباری كوردانی ئێزدیی لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان دوایین ئاماری قوربانیانی كوردانی ئێزدی لەكارەساتی شەنگالدا لەسەر دەستی داعش بڵاوكردەوەو بەپێی ئامارەكە: 
-     ژمارەی ئێزیدییەكان لەعێراق 550 هەزار كەسە 
-     لەو ژمارەیە ئێستا 360 هەزار كەسیان ئاوارەن.
-    ژمارەی شەهیدان یەك هەزارو 293 شەهیدەو ژمارەی بێ دایك و باوكان
-    ئەوانەی بێ باوكن یەك هەزار و 759 و
-     ژمارەی بێ دایكان  407 كەسە 
-    بێ دایك و باوكن 359 كەسە
-     ئەو منداڵانەی دایك و باوكیان لەدەست داعشدایە 220 منداڵن،
-     كە كۆی گشتی دەكاتە دو هەزارو 745 كەس.
-     ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان 69 گۆڕە 
-    ژمارەی ئەو مەزارو شوێنی ئایینیانە‌ تەقێندراونەتەوە 68 شوێن و مەزارە
-     100 هەزار كەسیش چونەتە دەرەوەی وڵات.


-     لەسەر دەستی داعش شەش هەزار و 417 كەس ڕفێندرابون،
-     كە سێ هەزار 548 ئافرەت 
-    دو هەزارو 869 پیاو بون‌،
-     سێ هەزارو 315 كەسیان رزگاركراون 
-    كە یەك‌ هەزارو 155 ئافرەت و
-     337 پیاو و
-     953 منداڵی كچ و
-     870 منداڵی كوڕ بون.


-    سێ هەزارو 102 كەس لەدەست داعشدا ماون،
-    كە یەك هەزار و 440 ئافرەت و
-     یەك هەزار و 662 پیاون 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand