کوا مولەحین، ئەها شیعر؟

2023-03-26 07:23:27



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 قەت بێ یەکتری هەڵناکەن 
کۆمپانیاو حیزب
وەک تەلەفزیۆنی کوردو
ریکلامەکانی چای مەحمو
وەک پەیامنێروعەمو
**
حیزبەکان بەینیان خراپە 
ئەم دەلاکەو 
ئەو سێشەمو
ماستێک دەنێرن بۆ یەکتر
پریە لە مو
ئیتر زەرعاتی سیاسی 
هەر گاڵ دێنێ
لە جێی پەمو
**
ئەگەر بینیت هەرزەکاران 
دەچنە شوێنی ئەزموندارانی 
ڕیش چەرمو
بڵێ خەباتمان بەتاڵە  
بێ حاشا حاشاحازریی، هەمو

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand