شیكاری: درەو
🔻 بەپێی ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
🔻 پارتی لە زۆنی زەرد
🔹 دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان: لەسەر ئاستی تەواوی زۆنی زەرد (هەولێر + دهۆک)، توانیویەتی (43%)ی کۆی دەنگەکان (749 هەزار و 938) دەنگ بەدەستبهێنێت.
🔹 کۆی دەنگی لایەنەکانی تر: بە تێکڕا (27%)ی دەنگەکانی زۆنی زەردیان بەدەستهێناوە (467 هەزار و 350) دەنگ، کە ئەمەش بە ڕێژەی 16% لە دەنگی پارتی کەمترە.
🔹 ڕێژەی بایکۆت: لە تەواوی زۆنی زەرددا، بایکۆت پلەی دووەمی گرتووە بە ڕێژەی 30% (529 هەزار و 365) کەس، کە ئەمەش لە کۆی دەنگی هەموو لایەنەکانی دیکە پێکەوە زیاتر بووە و (13%)ی پارتی کەمتر بووە.
🔹 جگە لە پارتی، سەرجەم لایەنەکان و بایکۆت پێکەوە پانتایی (57%) زۆنی زەردیان داپۆشیوە.
🔻 یەکێتی لە زۆنی سەوز
🔹 دەنگی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: لەسەر ئاستی تەواوی زۆنی سەوز (سلێمانی + هەڵەبجە)، توانیویەتی (24%)ی کۆی دەنگەکان (269 هەزار و 889) دەنگ بەدەستبهێنێت.
🔹 کۆی دەنگی لایەنەکانی تر: بە تێکڕا (34%)ی دەنگەکانی زۆنی سەوزیان بەدەستهێناوە (395 هەزار و 271) دەنگ، کە ئەمەش بە ڕێژەی 10% لە دەنگی یەکێتی زیاترە.
🔹 ڕێژەی بایکۆت: لە تەواوی زۆنی سەوزدا، بایکۆت پلەی یەکەمی گرتووە بە ڕێژەی 42% (482 هەزار و 165) کەس، کە ئەمەش لە کۆی دەنگی یەکێتی و هەموو لایەنەکانی دیکە پێکەوە زیاتر بووە.
🔹 جگە لە یەکێتی، سەرجەم لایەنەکان و بایکۆت پێکەوە پانتایی (76%) زۆنی سەوزیان داپۆشیوە.
سەرەتا
پاڵپشت بە ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (20/10/2024) لەسەر ئاستی چوار بازنەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) بەڕێوەچوو، کە تێیدا (2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) کەس بە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەتەوە مافی بەشدارییان هەبوو، لەو ژمارەیەش (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس بەشداری پرۆسەکەیان کردو (ملیۆنێک و 17 هەزار و 130) کەس بایکۆی پرۆسەکەیان کرد.
لەم ڕاپۆرتەدا شیکاری دەنگی هەردوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان (پارتی و یەکێتی) دەکەین لە هەردوو زۆنی زەردو سەوز، ورتر بڵێین پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنە و پارێزگاکانی (هەولێر و دهۆک) و یەکێتی نیشمانی کوردستانیش لە بازنەو پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە).
یەکەم؛ ژمارە و ڕێژەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆنی زەرد (هەولێر و دهۆک)
1. بازنەی هەولێر
لە بازنەی هەولێر کۆی گشتی دەنگەکان (بە دەنگی بەشداربووان و بایکۆتکراو) (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس بووە:
- دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان: 347,786 دەنگ (34%)
- لایەنەکانی دیکە (یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان، سەربەخۆ و پێکهاتەکان): 321,487 دەنگ (31%)
- بایکۆت: 353,633 دەنگ (35%)
- کۆ: 1,022,906 دەنگ (100%)
2. بازنەی دهۆک
لە بازنەی دهۆک کۆی گشتی دەنگەکان لە مافی بەشدارییان هەبوو (723 هەزار و 747) کەس بووە:
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 402,152 دەنگ (56%)
- لایەنەکانی دیکە (یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، سەربەخۆ و پێکهاتەکان): 145,863 دەنگ (20%)
- بایکۆت: 175,732 دەنگ (24%)
- کۆ: 723,747 دەنگ (100%)
3. هەردوو بازنەی هەولێر و دهۆک پێکەوە "زۆنی زەرد"
لەکۆی گشتی هەردوو بازنەی هەولێر و دهۆک، (ملیۆنێک 746 هەزار و 653) کەس مافی بەشداری هەبووە:
- پارتی دیموکرات: 749,938 دەنگ (43%)
- لایەنەکانی دیکە (یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان، سەربەخۆ و پێکهاتەکان): 467,350 دەنگ (27%)
- بایکۆت: 529,365 دەنگ (30%)
- کۆ: 1,746,653 دەنگ (100%)
کەواتە لەسەر ئاستی سەرجەم زۆنی زەرد (هەولێر + دهۆک)، پارتی دیموکرات (43%)ی کۆی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ژمارەی ئەوانەی بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە (30%) زیاتر بووە لە کۆی دەنگی سەرجەم لایەنەکانی دیکە کە (27%)ی دەنگەکانیان بەدەستهێنابوو.
کەواتە
1. دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان: لەسەر ئاستی تەواوی زۆنی زەرد (هەولێر + دهۆک)، توانیویەتی (43%)ی کۆی دەنگەکان (749 هەزار و 938) دەنگ بەدەستبهێنێت.
2. کۆی دەنگی لایەنەکانی تر: بە تێکڕا (27%)ی دەنگەکانی زۆنی زەردیان بەدەستهێناوە (467 هەزار و 350) دەنگ، کە ئەمەش بە ڕێژەی 16% لە دەنگی پارتی کەمترە.
3. ڕێژەی بایکۆت: لە تەواوی زۆنی زەرددا، بایکۆت پلەی دووەمی گرتووە بە ڕێژەی 30% (529 هەزار و 365) کەس، کە ئەمەش لە کۆی دەنگی هەموو لایەنەکانی دیکە پێکەوە زیاتر بووە و (13%)ی پارتی کەمتر بووە.
4. جگە لە پارتی، سەرجەم لایەنەکان و بایکۆت پێکەوە پانتایی (57%) زۆنی زەردیان داپۆشیوە.
خشتەی یەکەم

دووەم؛ ژمارە و ڕێژەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زۆنی سەوز (سلێمانی و هەڵەبجە)
1. بازنەی سلێمانی
لە بازنەی سلێمانی کۆی گشتی ئەو هاووڵاتیانەی مافی دەنگدانیان هەبووە ( ملیۆنێک و 87 هەزار و 73) کەس بووە:
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 257,359 دەنگ (24%)
لایەنەکانی دیکە (پارتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان، بزوتنەوەو پێکهاتەکان): 368,865 دەنگ (34%)
بایکۆت: 460,849 دەنگ (42%)
کۆی گشتی: 1,087,073 دەنگ (100%)
2. بازنەی هەڵەبجە
لە بازنەی هەڵەبجە کۆی گشتی هاووڵاتیانی مافپێدراو (60 هەزار و 252) کەس بووە:
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 12,530 دەنگ (21%)
لایەنەکانی دیکە (پارتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان و بزوتنەوە): 26,406 دەنگ (44%)
بایکۆت: 21,316 دەنگ (35%)
کۆی گشتی: 60,252 دەنگ (100%)
3. هەردوو بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە پێکەوە ("زۆنی سەوز")
لەکۆی گشتی هەردوو بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە، ژمارەی گشتی هاووڵاتیانی مافپێدراو (ملیۆنێک و147 هەزار و 325) کەس بووە:
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 269,889 دەنگ (24%)
لایەنەکانی دیکە (پارتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان، بزوتنەوەو پێکهاتەکان): 395,271 دەنگ (34%)
بایکۆت: 482,165 دەنگ (42%)
کۆی گشتی: 1,147,325 دەنگ (100%)
کەواتە
1. دەنگی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: لەسەر ئاستی تەواوی زۆنی سەوز (سلێمانی + هەڵەبجە)، توانیویەتی (24%)ی کۆی دەنگەکان (269 هەزار و 889) دەنگ بەدەستبهێنێت.
2. کۆی دەنگی لایەنەکانی تر: بە تێکڕا (34%)ی دەنگەکانی زۆنی سەوزیان بەدەستهێناوە (395 هەزار و 271) دەنگ، کە ئەمەش بە ڕێژەی 10% لە دەنگی یەکێتی زیاترە.
3. ڕێژەی بایکۆت: لە تەواوی زۆنی سەوزدا، بایکۆت پلەی یەکەمی گرتووە بە ڕێژەی 42% (482 هەزار و 165) کەس، کە ئەمەش لە کۆی دەنگی یەکێتی و هەموو لایەنەکانی دیکە پێکەوە زیاتر بووە.
4. جگە لە یەکێتی، سەرجەم لایەنەکان و بایکۆت پێکەوە پانتایی (76%) زۆنی سەوزیان داپۆشیوە.
خشتەی دووەم

