سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

موقتەدا خواردنی سێو قەدەغە دەکات؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 شوبات 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

خالد سلێمان

موقتەدا سەدر لەسەر هێڵی ئێران لایداوە تا خۆی ببێتە خومەینی عیراق، ئەوەی مێژووی شۆڕشی گەلانی ئێران/١٩٧٩بخوێنێتەوە لەم ڕاستیە باش تێدەگات. ئەو لە هاوپەیمانێتییەوە لەگەڵ چەپەکاندا بۆ گۆڕینی لایتی سەوز بەرەو کەنداو، تا دەگاتە هاوپەیمانێتی لەگەڵ بەشیک لە کوردو سوننە، دەیەوێت حاکمێکی عیراق لە وێنەی خومەینی. ئەم هەموو زیگزاگ و لادانە کوتوپڕانەی ئەمانە هەموو میکانیزمی سەدرن تا ببێتە خومەینی و سەرجەم دەسەڵاتەکان (ئاینیی، سیاسی و کۆمەڵایەتی) لە کەسێتی خۆیدا چڕبکاتەوە. پێش گەیشتنی بەدەسەڵات، فەلسەفەی خومەینی کرانەوە بوو بەسەر چەپ و لیبراڵ و فێمێنیست و هەموو بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا، بەڵام چەند مانگێک لە گەیشتنی بەدەسەڵات بڕیارێکی سەپاند بەسەر هەموو ژنانی ئێراندا کە دەبێت پەچە بپۆشن. ئەمە ئەو سەکۆیە بوو کە ئیتر ستەمی دەسەڵاتی سیاسی-ئاینیی لێوەی دەستی پێکردو کار گەیشتە ئاستی قەڵەمکردنی کۆمەڵگە لە یەک ئایدیۆلۆژیادا، ئەمەش پێویستی بەتەسفییەکردن هەبوو، حوکمڕانە ئیکلیرکییەکانیش دەستیان ناپاراست و ئەوەی نەکرێت کردیان. کێ باوەڕ دەکات کە نەدەبوایە کچان لە زانکۆکاندا سێو بخۆن، چونکە کارێکی لەو شێوەیە بەلای پیاوانی دەسەڵات و ئاینەوە، ئارەزووی پیاوانی دەجوڵاند. بەڵێ لە ئێرانی دووای شۆڕشدا، کچان لەسەر سێو خواردن دەخرانە زیندانەوە، بەرهەڵستکارەکانیش دوو ڕێگەیان لەبەردەستدا بوو: هەڵهاتن لە ئێران یان تەسفییەکردن.

ڕۆژێکیش دێت خواردنی سێو لەناو زانکۆکانی عیراقدا قەدەغە بکرێت، ڕۆژێک دێت پۆلیسی <ئەخلاق> لە هەموو شوێنێکدا بێت.ئەو ڕۆژەی دەستی سەدر دەگاتە جومگەکانی دەسەڵاتی دامەزراوەی <نەجەف> وەک ڕووبەرێک بۆ دەسەڵاتی ڕووحی و ڕەمزی و ماددی شیعە نەک تەنها وەک شارێک، ئیتر سەرەتای دەرکەوتنی خومەینییەکەی عیراق دەردەکەوێت.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ