سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: ئامادەكردنی گۆڕەپانی دادگایكردنی سەران و بەرپرسانی هەرێم

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 تشرینی یەکەم 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. كامەران مەنتك

 
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیارێكی سەرنجڕاكێشی لەسەر یاسایەكی هەرێم دەركرد؛ ئەویش بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٣ بوو، كە تێیدا ئەو یاسایەی بەپێی ماددەكانی دەستووری عێراقیی ساڵی ٢٠٠٥ بە نایاسایی لە قەڵەم دا.
یاسای ژمارە (٢١) دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس دەرچوو، كە جێبەجێكردنی هەموو ئەو ماددە یاساییانەی هەڵپەسارد كە دەكەونە چوارچێوەی بابی دووەمی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩. ئەم بابە لە ماددەی (١٥٦)ەوە دەست پێدەكات و سەرجەم ماددەكانی پەیوەستن بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات. بۆ نموونە، ماددەی (١٥٦) سزای لەسێدارەدان بەسەر هەموو كەسێكدا دەسەپێنێت كە زیان بە سەربەخۆیی دەوڵەت بگەیەنێت. هەروەها، ماددەی (١٥٧) سزای لەسێدارەدانی بۆ هەموو هاووڵاتییەك داناوە كە بە هەر شێوەیەك لە شێوەكان لە كاتی شەڕدا بچێتە پاڵ دوژمن و لە دەرەوە چەك دژی عێراق هەڵبگرێت. لە ماددەی (١٥٨)یشدا سزای لەسێدارەدان بۆ هەر هاووڵاتییەك بڕاوەتەوە كە بۆ بەرژەوەندیی وڵاتێكی تر دژی عێراق كار بكات.
بە كورتی، هەموو ئەو ماددانەی لەم بابەی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتوون، پەیوەندییان بە تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە هەیە؛ هەر لە ڕاكێشانی دەستی دەرەكییەوە تا دەگاتە سیخوڕیكردن و چاوساغیكردن بۆ سوپای بێگانە. بەپێی ئەم ماددانەش، زۆربەی سەركردە و بنكردەكانی كورد سەرجەم ئەو تاوانانەیان ئەنجام داوە كە لەم بابی یاساكەدا هاتوون. هەر ئەمەش وای كرد، بۆ ئەوەی ئەو ڕژێمەی جێگەی ڕژێمی بەعس دەگرێتەوە نەتوانێت ئەو ماددانە دژی ئەو سەركردە و بەرپرسانە بەكار بهێنێت، پەرلەمانی كوردستان یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٣ی دەركرد، كە بەگوێرەی دەقەكانی، جێبەجێكردنی ئەو ماددانەی ڕاگرت یاسای سزادانی عێراقی راگرت!
ئێستا، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە (٢٣) ساڵ بەسەر ئەو یاسایەدا، لە كاتێكدا حكومەتی عێراق كار بۆ بەهێزكردنەوەی ناوەند دەكات و هەرێمی كوردستانیش دیارە لە چ پاشاگەردانییەكدا دەژی، دادگای فیدراڵی ئەو یاسایەی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەم هەڵوەشاندنەوەیەش لەژێر ڕۆشنایی ماددەكانی (٩٣) و (٩٤)، و هاوكات ماددەكانی (١١٠) و (١٢١)ی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراق، كە تایبەتن بە تایبەتمەندییەكانی دەسەڵاتی دادگای فیدراڵی، واتایەكی ترسناكی خۆی هەیە. ئەمە كردنەوەی گۆڕەپانێكی تری شەڕە بەرامبەر هەرێم لە پاڵ شەڕی بودجەدا، كە ئامانج لێی ئەوەیە پەڕوباڵی هەرێم بە یەكجاری بكات.
كاراكردنەوەی ئەو ماددانە ڕێگە بۆ حكومەتی فیدراڵی و سەرجەم هاووڵاتییان و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی عێراق و هەرێم خۆش دەكات، كە ئەگەر بوێری ئەوەیان هەبێت، لە دادگای فیدراڵی و لەژێر ڕۆشنایی ئەو ماددانەدا سكاڵا لە سەركردە و بەرپرسانی هەرێم بكەن. یاخود بەغدا خۆی لە پەنای ئەو یاسایانەوە هەوڵ بدات شەڕەكە لە شەڕی ئابووری و سیاسییەوە بگوازێتەوە بۆ شەڕی یاسایی، كە لە ئێستاوە دیارە بەناو سەركردە و بنكردەكان لەم شەڕەدا دۆڕاون.
ئەم هەنگاوەی دادگای فیدراڵی هەنگاوێكە گومانی مەترسیداری لێ دەكرێت كە دۆخی هەرێم بگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سفر. بەتایبەتیش ئەگەر ئەوەمان زانی كە سەرجەم دەسەڵاتەكانی هەرێم لەڕووی یاساییەوە "ستۆك" بوون و شەرعیەتیان لەدەست داوە. ئەمەش زەمینە زیاتر بۆ ئەوە خۆش دەكات كە وەك سیخوڕ و خائینێكی نیشتمانی، بەگوێرەی ئەو ماددانەی یاسای سزادانی عێراقی ناوبراو، ڕاپێچی دادگاكان بكرێن. نەك وەك ئەو سەركردەو قارەمانانەی، كە پێیەوە دەنازن!

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئیکۆفاشیزم و تێکدانی ژینگە لە کوردستان

null

ئایا شەڕ لە سووریا کۆتایی هاتووە، یان شێوەکەی گۆڕاوە؟

null

بۆچی ئاساییە "پرسەی رۆشنبیران‌" چۆڵ‌و هۆڵ بێت؟!

null

ئازار دەردت لە گیانم!