سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئایا شەڕ لە سووریا کۆتایی هاتووە، یان شێوەکەی گۆڕاوە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
ئیدریس حەنان - قامیشلۆ

شەڕە ناوخۆییەکان تەنها بە بێدەنگکردنی چەکەکان کۆتایی نایەن، و ئاشتییش تەنها بە وەستاندنی بەرەکانی شەڕ دەست پێ ناکات. لە ئەنجامی شەڕەکاندا کۆمەڵگەیەک پڕ لە ترس، برین، قوربانی و گومان دروست دەبێت؛ هەستی قووڵی بێ‌متمانەیی، زوڵم و تۆڵەسەندنەوەش لە نێوان خەڵکدا قووڵتر دەبێتەوە. قۆناغی هەستیارترین و مەترسیدارترین قۆناغ، ئەو قۆناغەیە کە دوای شەڕ دێت؛ واتە ئەوەی لۆژیکی شەڕ دەگوازرێتەوە بۆ لۆژیکی دەوڵەتبوون.

لە ژێر ناوی «تۆڵەسەندنەوە» هەوڵ دەدرێت چوارچێوەی ڕوون و شیاو بۆ تاوانەکان دابین بکرێت. ئەم هەڵسوکەوتە دەتوانێت کاریگەرییەکی جددی لەسەر پرۆسەی ئاشتیی ناوخۆیی هەبێت. چونکە پرسیاری سەرەکیی کۆمەڵگە کە دەڵێت: «کێ تاوانی کردووە؟» دەگۆڕێت و لە جێی ئەوە پرسیاری «ئەو کەسە سەر بە کام گرووپە؟» دادەنرێت.

مەترسییەکی جددی بە هۆی ئەم جۆرە هۆشیارییەوە دەست پێ دەکات. ڕێگا بۆ تاوانی گەورەتر دەکرێتەوە و لە ژێر ناوی قوربانیبووندا، دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان دروست دەبن کە ئەم بیرکردنەوەیە لە باوەشی خۆیاندا دەگرن؛ پاشان واتا ڕووت و ئەخلاقییەکان بەسەریاندا دەسەپێندرێت کە تاوان ڕەوا دەکەن.

ئەو بیرکردنەوەیەی کە شەڕوانێکی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (QSD)، کە نیوەی تەمەنی خۆی لە دژی تیرۆری داعش شەڕی کردووە و کۆمەڵگەی بە هەموو پێکهاتەکانیەوە پاراستووە، و ئێستا ئەندامێکی وەزارەتی بەرگریی سووریایە، ڕفێنێت و سەری ببڕێت، سووریای بە گشتی دەخاتە بەردەم پرسیارێکی بنەڕەتی:

بەڕاستی وڵات چووەتە قۆناغی دوای شەڕەوە، یان شەڕ بە شێوەیەکی نوێ گەڕاوەتەوە؟

پێویستە دەسەڵاتداران و بەرپرسانی ئەم قۆناغە وەڵامێکی ڕاست و دڵسۆزانە بدەن، بۆ ئەوەی بتوانین باشتر تێبگەین کە لە بەرامبەر چ قۆناغێکداین.

ژیانکردن بە بیرکردنەوەی شەڕ و تێگەیشتنی تۆڵەسەندنەوە، پرۆسەکانی ئاشتی و ئاسایشی ناوخۆیی دەکاتە چیرۆکی دامەزراندن و ڕەواکردنی تیرۆر. چونکە پرسیاری سەرەکی گۆڕدراوەتەوە، ئیدی ڕەگەز، ئایین و ئایدیۆلۆژیا دەتوانن ببنە هۆکار و بیانووی کوشتن. لەم بارودۆخەدا نە ئەخلاق و نە یاسا شوێنێکیان نامێنێت. هەموو شتێک کوێر دەبێت و مرۆڤ نە بەهۆی کردار و بەرپرسیارییەکەیەوە، بەڵکو بە پێی ناسنامەی نەتەوەیی، ئایینی و ئایدیۆلۆژیکییەکەی دادگایی و کوژراو دەکرێت.

ئەمڕۆش تاوانی ش. سیپان ئەوەیە کە کوردێکی ئازاد بووە و لە دژی تیرۆری داعش خۆڕاگری کردووە. لە ژێر ناوی قوربانیبووندا تۆڵەی داعش لێ سەندراوەتەوە و بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە. ئەگەر تاوانەکە بێ وەڵامێکی فەرمی و یاسایی بمێنێتەوە، ڕێگا بۆ فیتنە و ئاژاوەی گەورەتر دەکرێتەوە. با هیچ کەسێک حسابی هەڵە نەکات و باوەڕ نەکات کە بەبێ سزاپێدان دەمێنێتەوە. ئەرک و بەرپرسیاریی سەرەکیی دەوڵەت ئەوەیە تاوانباران دەستگیر بکات و بەپێی یاسا دادگاییان بکات. ئەگەر ئەمە نەکات، لەسەر بنەمای مێژووی توندوتیژی، ڕێگای شەڕی نوێ دەکاتەوە.

تاوانی دژی سیپان تەنها تاوانێک دژی تاکێک نییە، بەڵکو تاوانێکە دژی خودی دەوڵەت. ئەگەر بیرکردنەوەکە ئەمە نەبێت، ئەوا هیچ مانایەک بۆ یەکخستن (ئینتیگراسیۆن) نامێنێت و پرۆسەی یەکخستن بە گشتی دەخاتە ژێر گومانەوە. یەکخستن تەنها گۆڕینی جل‌وبەرگ نییە، بەڵکو پێش هەموو شتێک باوەڕکردن بە دەوڵەتە. ئەگەر دەوڵەتیش نەیتوانێت سەربازەکانی خۆی بپارێزێت، ئەوا پەیامێک کە دەگاتە هاوڕێکانی سیپان زۆر مەترسیدار دەبێت: دەوڵەت ناتوانێت پاراستنت بۆ دابین بکات.

بەرپرسیاریی ئەلیتە سیاسی، کۆمەڵایەتی و میدیاییەکانیش کەمتر نییە لە بەرپرسیاریی دامەزراوە دادوەری و ئەمنییەکان. پێویستە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی عەرەب، کورد و پێکهاتەکانی دیکە نەکەونە ناو دامی فیتنە. کاتێک تاوانێک بەسەر گرووپێکدا دەسەپێندرێت، چوارچێوەی فیتنە فراوانتر دەبێت و مەترسیی پێکدادان گەورەتر دەبێت.

کێ تاوانی کردووە، با سزا بدرێت؛ بەڵام نابێت ناسنامە کەلتووری و نەتەوەییەکان بە گشتی تاوانبار بکرێن. تاوان بەرپرسیاریی تاکی تاوانبارە، نە بەرپرسیاریی ناسنامەکەی.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بۆچی ئاساییە "پرسەی رۆشنبیران‌" چۆڵ‌و هۆڵ بێت؟!

null

ئازار دەردت لە گیانم!

null

دوای هەسەدە؛ چی لە ڕۆژاوا ماوەتەوە و کورد بەرەو کوێ دەچێت؟

null

هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەو دروستکردنی نەتەوە