سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بڕیارەکەی بافێل تالەبانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 کانوونی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

   ئاسۆ حاجی


ئەگەر بافێل تالەبانی بە جدی حەزی کردبا بەرهەم سالح ببێتەوە سەرۆک کۆمار، ئەوە کارەکەی بەو رۆژە نەدەگەیاند، دەیتوانی بە رێگایەکی کورتتر و بەر لەوەی بابەتەکە دەنگی لێوە بێت، پرسەکە لە بەرژەوەندی بەرهەم سالح یەکلایی بکاتەوە، بە گەڕانەوە بۆ حیکمەتی مام جەلالی باوکی کە درێژکردنی دەستی دۆستایەتی ق برایەتی بووە بۆ سەرۆک بارزانی، هەروەها سوودمەندبوون لە سۆز و رێزی مامایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، کە ئەگەر بافێل تالەبانی بە پیر داواکەی پارتیەوە چووبا لە وێکڕا ئامادەکردنی کارنامەیەکی کوردستانیانە کە سەرۆک کۆماری بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی پێگیر کرابا، نە سەرۆک بارزانی و نە پارتیش لاریان نەدەبوو لە دانانەوەی بەرهەم سالح بۆ گەڕێکی دیکەی سەرۆکایەتی کۆمار.
بافێل تالەبانی بە زاناییەوە بێت یان نەزانی، بەرهەم سالحی بە رۆژێک گەیاند کە دەرچوونی لە کێبڕکێکە وەک دۆڕاو مسۆگەرە، چونکە وێنە و شێوەی قۆناغی داهاتووی سیاسی عێڕاق روونە و هەڤالبەندیەکان یەکلایی بوونەتەوە و بڕیارەکەی بافێل تالەبانی بە هێشتنەوەی بەرهەم سالح وەک یەکانە کاندیدی یەکێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری گرەوە لەسەر ئەسپێکی لاق شکای. کێ دەزانێ رەنگە بافێل بە ئەوپەڕی زیرەکی و زرنگی ئەو بڕیارەی دابێ و لەوانەشە داوای ئەو لە پارتی ئەوە بووبێ کە بەربژێریان نەکشێنەوە و ئەویش هیچ کاندیدێکی دیکەی نابێ جگە لە بەرهەم سالح! 
بافێل رەنگە بەرهەمێکی بوێ بە تێکشکاوی و پەڕ وباڵ کراوی بگەڕێتەوە سلێمانی، تۆڵەی ناوەندی بڕیار و هاوپەیمانێتیەکەی لێ بکاتەوە و خێری ئەوەی پێوە نەهێلێت بچێتە پاڵ لاهور جەنگی یان بیر لەوە بکاتەوە بۆ پۆستی سکرتێری گشتی ببێتە رکابەری بافێل تالەبانی، بەڵام بۆ هەموو ئەوانە ئۆباڵەکە بە ملی پارتی بێت نەک بەرهەم پەنجەی بێ وەفایی و قۆلبادان بۆ کوڕی ئەو پیاوە درێژ بکات، کە لە ژێر سێبەری ئەوەوە بەرهەم سالح بووە ئەو ناوەی ئێستا هەیە( بە چاک و بە خراپ).
لە گەڵ ئاڵۆزکردنی پرسی یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار، لە نێوان یەکێتی و پارتی، بۆچوونەکان بۆ ئەو نیەتە شاراوەی بافێل تالەبانی دەچوون، رۆژ بە رۆژیش روونتر دەبوو کە بافێل و یەکێتی جدی نین لە یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە لە بەرژەوەندی بەرهەم سالح، بۆیە سەیرە و پرسیار ئەوەیە کە بەرهەم سالح هەڵوێستێکی نەبووە و لایەنی کەم خۆی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات و خۆی بکڕێتەوە نەک بچێتەوە ناو یاریەک کە لە سەرەتاوە ئەنجامەکەی دیارە ئەو تێیدا دۆڕاوە.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ