سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پارتی بەڕاستیەتی!

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 کانوونی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار کەریم وەلی 
پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە لایەن پارتییەوە، بە ھیچ شێوەیەک دوبارە بوونەوەی سیناریۆی ٢٠١٨ نییە. ئەوێ رۆژێ پارتییەکی شەکەت، براوەی بەڵام دۆڕاو، لە بەرامبەریشدا، یەکێتییەکی دۆڕاوی بەڵام براوە.
*
یەکێتی لەو مەعرەکەیەدا، لە پارتیی نەبردەوە، ئەوە بەرھەم ساڵح بوو کە وەک عەڕابی ١٦ ی ئۆکتۆبەر، تەپڵی بە ھەرچی ئینفیساڵی و ریفراندۆمچییە لێدا! پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار خەڵات بوو.
*
دوای ئەوە یەکێتیی ماڵوێران بە وەزارەتێکی(گاوانی)یش رازی بوو، نەیاندایە...
*
کوڕانی تاڵەبانی لە قسەی بارزانی دەرنەچوونە؛ ناوی دوو کاندیدیان پێشکەش کردووە، یەکیان بەرھەم ساڵحە کە باری لەنگیانی بەرامبەر لاھور شێخ جەنگی بۆ راست کردنەوە و، ئەوەی دیکەشیان لەتیفی جەمالی خەزێنەیە کە مێردی پوریانە.!
*
پارتی داوای دوو ناوی دەکرد.
*
کوڕانی تاڵەبانی بە بەردێک دوو چۆلەکە بەردەدەنەوە، قابیلە مێردی پوریان لەخۆیەوە خۆی کاندید کردبێت!؟ ھەر ئەسڵەن دەچێتە ئەقڵەوە بابایەکی ئاوا کە سوور بزانێ بێ پاڵپشتیی پارتی و ھاوپەیمانەکانی بەقەدەر رێبوار ئاوڕەحمانیش دەنگ ناھێنێ، ئەو ریسکە بکات!؟
*
پوخت و موختەسەر مێردی دادە، کاندیدی دووەمی کوڕانی تاڵەبانییە، کاندیدی پارتیش بەشێکە لەو سیناریۆیەی لە نێوان مام و برازا ھەیە بۆ سەرخستنی حکومەتی ئینتیقامی نیشتیمانی!
*
ئەمجارەیان کڵاوەکە دەمێکە دووراوە، بەس ماوە بەرھەم ساڵح بچێتە ژێرییەوە...

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ