سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

قه وارەی هەرێم به چى له ناو دەچێت؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 کانوونی یەکەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سالاری بازیان

ئەگێڕنەوە لەسەروبەندی سەرکەوتنى شۆڕشی سۆڤییەتدا کەسێک لە مەیدانى سورى مۆسکۆدا ڕۆژنامەی پەخش ئەکردو ئاسایش دەستگیریان کرد، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە تێگەیشتن هەموو ڕۆژنامەکان سپین و هچیان لەسەر نەنووسراوە، وتیان بۆچی ڕۆژنامەی سپی دابەش ئەکەیت؟. وتی: ئیتر شتێک بۆ نووسین نەماوەتەوە، ئاشى حزبایەتی لەژێر دروشمی کوردایەتیدا زۆری هاڕی، داخی زۆر نا بەجەرگ و دڵی دایک و باوکە بێچارەکانی نیشتیمان، هەزاران لاو بە جلوبەرگی خوێنینەوە زیندەبەچاڵ كران، هەزاران خەون و خۆزگە لەدار دران، بۆ کێ؟ بۆ دروستبوونی قەوارەیەک کە سەرکردوەو بنکردە خەیاڵی نەدەکردەوە کە ڕۆژێک حکومڕانی کوردی وا شپرزهو پهرتهوازه بێت، لە كەشتییەكی نێو گەرداوێك دەچێت کە نازانرێت لەکوێ لەنگەر و ئارام ئەگرێ.

عەزیزان! ئەوەی هەرێم لەناوئەبات (30) ساڵ حکومڕانی ناتەندروستە، نەبوونی سوپایەکی نیشتیمانی خاوەن هزرو باوەڕە، به تاڵانبردنی ژێرخانی ئابوریە، نادادی و گەندەڵی و گەندەخۆرییە، شه‌لكردنى بنەماکانی دیموکراسی و گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی خانەوادەگەرای سوڵتانی پڕ لەکێشمەکێشمی بنەماڵەیی لەناو کۆشکە سوڵتانییەکاندا، دروستکردنی ئاشوبی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە، دابەشبوونی کۆمەڵگایە بۆ دووبەرەی لێک دابڕاو کە زۆرینەی کۆمەڵگا باوەڕيان بەم شێوازه له حكومرانى نەماوه‌و خاوەندارێتی لە سیستەمی هەرێم ناکەن، وەک (تاڵەبانی) وتەنی بەرێژەی (65%)ی کۆمەڵگا بێزی نەهاتووە دەنگمان پێبدات، ئه‌وه‌ى هەرێم لەناودەبات کۆچی گەنجان و خنکاندنیان لەدەریاو كه نارو سه رسنورى وڵاتانه، بێ ئەرزشكردنی زانکۆکان وياريكردنه به شعورى موچه خوران. چاوەروانى به‌زه‌يى و نازو نوزی ٢٠٠ ملياره‌کەی پايتەخته لەناوبردنی دیمۆگرافی و بەشارکردن و لەناوبردنی گوندەکان و سوتماككردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆییە، نەبوونی دونیابینیەکی واقعییە بۆ داهاتوو مامەڵەکردن لەگەڵ بەرژەوەندی زلهێزو وڵاتی دراوسێ و قوتبە سیاسییەکانی عێراق شكستى پرۆژەی نەتەوەییە لەبەردەم هەمینگەرای حزب حزبێنەدا. هیچ تاکێ تەمەنای ڕوخانی هەرێم و قەوارەکەی ناکات، چونكه نه قاچى هه‌يه ڕابكات و نه گيرفانى پڕه بفڕێ كەواتە ئەبێ وەستاو سەرکارەکانی وڵات بە نەخشە و دیواری چه ند ساله‌ى حوكمڕانيدا بچنەوە، واز لە تۆمەت بەخشینەوەو پلارگرتنه فيسارو فلان بێنن وه‌ك ڕوژى ڕون دياره كێ باجى كێشه كانى هه رێم ده دات و كيش هه‌رێمى گه‌يانده كوچه‌ى بن به‌ست.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ