سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەسکە گوڵەکەتان بەئاودا دا

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار کەریم وەلی

دامەزراندنی حزب یان بەرەیەکی نوێ لە دەرەوەی یەکێتی لە لایەن لاھور شێخ جەنگییەوە(ئەگەر بیەوێ سیاسەت بکات)موسوللەمە. چونکە رێگەی دیکەی لەبەردەمدا نەماوە. ئەللاھوممە ئەگەر ئیشێکی باشتری دەستکەوتبێت ئەوەیان شتێکی دیکەیە.
*
کوڕەکانی تاڵەبانی بەم ئیعدامە سیاسییانەی دەستیان پێکردووە و پێدەچێ لەسەریشی بەردەوام بن، بە حیسابی خۆیان لەسەرێکەوە پەرێزی خۆیان پاک دەکەنەوە، لەسەرێکی دیکەشەوە، رێگە بۆ گرتن و دەرپەڕاندنی نەیارانیان خۆش دەکەن. بەڵام لە راستیدا، کەمەرشکێنترین گورزیان لە میراتەکەی بابو باپیریان داوە.
*
تازە سەقامگیریی سلێمانی و باسکردن لە ئارامی مەحاڵە. چونکە حزبەکەی جیکڵ و فیکڵ لەبەردەم چەندین تەحەددای گەورەتر لە خۆیدایە. نەوەی نوێ تەپڵی پێ لێداون، لاھور لەگەڵ گۆڕانە راستەقینەکان بەرەیەکی فراوانیان لێدەکاتەوە و، پارتیش بێ خاوەنەکان بۆ خۆی دەبات. ئینجا دەمێنێتەوە خۆم و خۆت و دادە! ھا میوانی ناوەختی وەکو پەکەکەش جار جارە لە دەرگا دەدات.
*
ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستان، یەکێتی نیشتمانیش وەکو زۆر حزبی دیکەی وەکو گۆڕان لە مێژووی سیاسیی کورد دەسڕێتەوە و دەبێ بە حزبی(قەنەفە). دوو کوڕەکانی تاڵەبانی دەسکە گوڵەکەی باوکیان بە ئاودادا و ئاویش بردی.
*
ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە ئەمجارە زۆنی سەوز و نیلیی کۆن، خاوەنی نوێی بۆ پەیدا دەبن و نفوزی ئەو بەرەیەش لەو زۆنەدا قەتیس ناکرێ، چونکە خاوەنداریەتیی زۆنەکە بۆ نەیارانی کوڕانی تاڵەبانی بە ھەر نرخێک بێت یەکلا دەبێتەوە و پێویستیان بەوە دەبێ کە لە دەرەوەی گۆڕەپانی خۆیان پارتی بخەنە ژێر گوشارەوە. رێک ئەوەی نەوشیروان مستەفا پێی نەکرا.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە