سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق !

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تشرینی یەکەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دڵشاد ئەنوەر 

هێشتا زیاتر لە مانگێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەئەگەرێکی زۆرەوە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەبێتەوە، هەرچەندە لە ڕواڵەتیشدا هیچ دیار نیە، بەڵام لە پشتەوە مشت و مڕێکی قورس لە ئارادایە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار.
مشت و مڕ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لە نێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە، لەنێو خۆی پارتیش هەیە، لە نێوخۆی یەکێتیش کێشمەکێشە لەسەری، کە لە خوارەوە دێمە سەر وردەکاریەکەی.

مشت و مڕی نهێنی لە نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لە ئارادایە، بەوەی گەر پارتی ئەو پۆستە ببات، کەهەوڵی بۆ دەدات، لەبەرامبەردا چی بۆ یەکێتی ببێت؟

تا ئێستا لە موقابیلی پۆستی سەرۆک کۆماردا، پارتی دەیەوێت پۆستە سیادیەکانی عێراق، لە وەزارەتی دەرەوە و پۆستەکانی تر بدات، لەگەڵ پۆستی سەرۆکی هەرێم، بەڵام هیچ شتێ هێشتا لەلایەن یەکێتیەوە ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە و یەکلایی نەکراوەتەوە.

مشت و مڕ هەیە لە نێوخۆی یەکێتی، کە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار نەبن، چونکە ئەو پۆستە بۆ یەکێتی گرنگە. جگە لە دکتۆر بەرهەم، ناوی ملا بەختیار و عەدنان موفتی دێت.

لە نێو پارتیشدا، یەکلایی بووەتەوە، گەر پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرن، نێچیرڤان بارزانی ناڕوات بۆی، چونکە تا ئێستا گرفتی زمانی عەرەبی هەیە، کەواتە کێ بێ؟
ڕایەک هەیە، لەسەر کاندیدکردنەوەی فواد حسێن بۆ سەرۆک کۆمار، ڕایەکیش لەگەڵ کاندید کردنی فازڵ میرانیدایە…
گەر پۆستەکەش وەرنەگرن، دەیانەوێ بەکەسێک بدرێت، کە پێی ڕازی بن، بەو مانایەی ناو یەکێتیدا پێی دەوترێ ( پرۆ پارتی).

دواجار سەرەداوی ئەم کێشمەکێشانە، دوای هەڵبژاردن دەردەکەون.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ