سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

باوک وەک بانگەشە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئەیلوول 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هونەر تۆفیق 
مۆدێلە سوڵتانیەکەی میراتی دەستەڵات لەهەرێمی کوردستاندا ،کاریگەری ڕاستەوخۆی کردۆتە سەر ژیانی سیاسی و جڤاکی ئینسانی کوردی . بیرکردنەوە و فەرهەنگی ئێمە خەریکە ئەوەی تێدا دەچەسپێت کە دەبێت میراتی سیاسی لەباوکەوە بۆ منداڵەکانی بمێنێتەوە . لەکاتێکدا ئەگەر سەیری ئەرشیفی سەردەمی شاخ و پێش ڕاپەڕین بکەین . سەرەکیترین گلەیی شۆڕشگێڕەکانمان لە ڕژێمەکەی سەدام حوسەین ئەوەبوو کە زۆربەی دەزگا حکومیە هەستیارەکانی دەوڵەتی سپاردووە بە کوڕەکانی خۆی . بەڵام ئێمە ئەزموونەکەی ئەومان ڕادیکالانەتر بۆ منداڵ و کەسوکاری دەستەڵاتی کوردی دووبارە کردۆتەوە . 
ڕەگ داکوتانی ئەو فەرهەنگە سوڵتانیەی میراتی سیاسی باوک بۆ منداڵەکانی بەتایبەتی لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پارلەمانی عێراقدا هەستپێدەکرێت . زۆرێک لە کاندیدەکان بانگەشەی هەڵبژاردنەکەیان بە شەهیدبوونی باوکیانەوە یان ئازابوونی باوکیانەوە یان سیاسی بوون و ڕۆشنبیری باوکیانەوە دەکەن . داوا لە دەنگدەرەکانیان دەکەن ، لەبەرخاتری باوکە شەهید و ئازا و سیاسی و خوێندەوارەکانیان دەنگیان پێبدەن . وەک چۆن بەهۆی باوکە دەستەڵاتدارەکەوە دەبێت نەوەکەی ببێت بە میراتگر و فەرمانڕەوا  ، بەرەو چەسپاندی ئەو دیاردەیەش دەچین کە دەبێت بەهۆی باوکە شەهید و ئازاکانیشەوە نەوەکانیان ببن بە پارلەمانتار ..

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە