سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پارتی، پێویستی بە بانگەشە نییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 ئەیلوول 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  سەهین موفتی

لەوەتەی، وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری داهاتوو دەستی پێکردووە، حیزبەکان کەوتوونەتە خۆ، لێرەدا کارم بە لایەنەکانی دی، نییە تەنێ مەبەستمە سرووشتێتی پارتی دیموکراتی کوردستان بخەمەوە بەر دیدەی خوێنەران.
پارتی وەک  هەر حیزبێکی سیاسی، یا روونتر وەک حیزبێکی حکومڕان، لە لایەن کادیرو ئەندامانی خۆیەوە رووبەڕووی گلەیی و گازاندە بۆتەوەو دەشبێتەوە..!
زۆر جار، ئەندامانی پارتی بە شێوەیەک نیگەران دەبن، تا ئاستی ئەوەی لە ریزی حیزبەکەدا نەمێنن، تەواو نیگەران دەبن، دەتۆرێن، بێزار دەبن، رق هەڵدەگرن، بەدڵنیایی هەموو ئەوانەی بەسەریاندا دێت، لەوەیە لە ئەنجامی هەڵەو کردەی بەرپرسێک یا دەستڕۆیشتوویێکی نێو ئەم حیزبەوە سەرچاوە دەگرێت، لێ لەو دەمەی وادەی هەڵبژاردن دێت و رۆژی دەنگدان، دەنگدەر بەرەو سندووقی دەنگدان هەنگاو دەنێت، بیر لە هیچ ئەم نیگەرانیی و تۆراندن و بێزارییەی ناکاتەوە، تەنێ ئەوەی دێتەوە بەرچاو کە پارتی خودان کەسێتییەکی نەتەوەیی و رابەرێتی و شکۆدارێکی وەک ( مەسعود بارزانی )یە. بۆیێ بە بێ دوودڵی جارێکی دی، لەبۆی واژۆ دەکاتەوە، دەنا لەبەر خاتری چاو و برژانگ و روویی سوورو بۆینباخی گرانبەهاو کۆمپانیاو مۆڵ و هوتێل ورێستورانە پێنج ستارییەکانی بەشێک لە بەرپرسانی ئەم حیزبەوه نییە.
تا بارزانی مابێت، دەنگدەرە تۆراوو رەنجێندراوەکانی پارتی و دەنگدەری نەتەوەیی دەرەوەی حیزبەکەش، دەنگدەری پارتین، بەتایبەتی ئەو دەنگدەرانەی بەبێ هیچ بەرژەوەندییەک، دڵییان بە ئاوەدانی شەقام و شارەکان خۆشە...!

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە